حەسەکە، خۆکوژێک لەناو ئاهەنگێکدا خۆی تەقاندەوە
10:10
تشرینی یەکەم
4
/ 2016
ژنها
تەقینەوەیەكی خۆكوژی لەنێو ئاهەنگێك لە حەسەكەی رۆژئاوای كوردستان روویدا و، بەپێی زانیاری سەرەتاییەکان بەدەیان شەهید و بریندار هەن.
كاتژمێر 21:00ی شەوی دووشەممە خۆكوژێك لەنێو ئاهەنگێكی هاوسەرگیری لەسەر رێگای حەسەكە- قامشلۆ خۆی تەقاندووەتەوە.
دوا بەدوای تەقینەوەکە بەرێوەبەرایەتی نەخۆشخانەی گشتی شاری حەسەکە بانگەوازی هاوکاری خوێنی کرد بە هەموو جۆرەکانیەوە.
(ش ب)