ژمارەی قوربانیانی تەقینەوەی حەسەکە گەیشتە ٣٤ کەس
19:10
ژنها
حەسەکە – ژمارەی قوربانیانی تەقینەوەی شەوی ڕابردووی شاری حەسەکە لە بەرزبوونەوە دایە تا ئێستا ٣٤ کەس گیانیان لەدەستداوە.
سلێمان ئەحمەد جێگری دەستەی تەندروستی کانتۆنی جزیرە رایگەیاند، کە ژمارەی قوربانیانی کۆمەڵکوژیەکەی حەسەکە گەیشتۆتە ٣٤ کەس.
شەوی رابردوو کاتژمێر ٠٩:٠٠ له گوندى سفهیا لهسهر رێگهى شارى حهسهکهی رۆژئاوای کوردستان، کهسێکى خۆکوژ له ئاههنگێکی هاوسەرگیرییدا له هۆڵى سهنبیل خۆى تەقاندەوە. لە ئەنجامدا تا ئێستا ٣٤ کەس گیانیان لە دەستداوە و نزیکەی ٨٠ کەسیش برینداربوون و بەڕێکراون بۆ نەخۆشخانە.کانی حەسەکە،قامیشلۆ و عامودە.
هاوکات کۆردیناسیۆنی بەڕێوەبەری خۆسەری دیموکراتی رۆژئاوا _ باکوری سوریا، پاش تەقینەوە خوێناویەکە، سێ رۆژ پرسەی سەرتاسەری راگەیاند.
(ش ب)