پاوە، کچە کوردێک لە خوێند بێبەش دەکرێت

20:28

ژنها

ناوەندی هەواڵ - کوردستان کچێکی تەمن ١٥ ساڵ خەڵکی شاری پاوە بە هۆی نەبوونی ناسنامه‌ی ئێرانی لە خوێندن بێ بەش کرا.

بە پێی هەواڵێکی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ، یەلدا رەزایی کچی فایز رەزایی بە رەچەڵەک خەڵکی ئاوایی زەردویی شاری پاوە ی رۆژهەڵاتە.

ئەم کچە کوردە بە هۆی ئەوەی کە بنەماڵەی سیاسی بوونە و هەتا تەمەنی ١٥ ساڵان لە هەرێمی باشووری كوردستان ژیاون و بە هۆی گەڕانەوەیان بۆ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان لە کاتی ناونوسی لە قوتابخانه‌ی خۆیندن بە هۆی نەبوونی ناسنامه‌وه‌ مۆڵەتی خۆیندنی پێ نادرێت و بێ به‌ش ده‌كرێت له‌ خوێندن.

لە ئەمەش لە کاتێکدایە کە بنەماڵەی بە رەچەڵەک خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانن و ناسنامه‌ی ئێرانیان هەیە.

بە وتەی شایەتحالان و کەسانێک کە بنەماڵەی دەناسن دەلێن: ئەو کچە بە هۆی ئەوە کە لە بنەماڵەیەکی سیاسی بوونە لە خۆێندن بێ بەش کراوە.

(ش ب)