"ئێمە لە 'غوربەت عەلی' فێری ڕۆژنامەوانی بووین"

09:55

ژنها

ئامەد – ئەمڕۆ ١٩ ساڵڕۆژی گیانبەختکردنی ژنە شۆڕشگێڕ و ڕۆژنامەوان غوربەت عەلی ئەرسۆز، بەرز ڕادەگرن و ڕدەگەیەنن: ئێمە لە غوربەت عەلی فێری ڕۆژنامەوانی بووین.


" قەلەمەکەی بۆ هەمیشە دەنوسێت"

ئەلیف جان ئالکان، سەرنوسەری ڕۆژنامەی ئازادی وڵات لە ١٩ مین ساڵرۆژی گیانبەختکردنی ئەو ژنە تێکۆشەرەدا وتی: "ڕۆژنامەوانانی ژن لە کوردستان لە سایەی غوربەت عەلی ئەرسۆزەوە بەو ئاستەی ئەمڕۆ گەشتون، ژنانی کورد هەمیشە لە ڕێگەی حەقیقەتدا دەڕۆن. ئەگەر سەرنج بدەین، هێرشێکی بەرفراون لەسەر کەناڵە تیڤی و ڕادیۆ و سەرجەم ڕاگەیاندنی ئازاد هەیە. ئەمڕۆ ١٩ مین ساڵڕۆژی شەهیدبوونی غوربەت عەلی ئەرسۆزە، ئەمڕۆش بە هێرشی سەر ڕاگەیاندنی ئازاد بەر لە هەر شتێک ژنانی ڕاگەیاندنی ئازاد بە ئامانج دەگرن، بەڵام دەبێت ئەوە باش بزانن کە هەموومان هەڵگری ڕێبازی حەقیقەتی غوربەت عەلین، بۆ هەمیشە پێنوسەکەی بە زیندووی دەهێڵینەوە.

"غوربەت زوڵمی ساڵانی نەوەدەکانی تێپەڕاند"

هاوکات ئەڤین بوڵدان سەرنوسەرێکیترە لە ڕۆژنامەی ئازادی وڵات، ئەویش بۆ ساڵڕۆژی گیانبەختکردنی ئەو ژنە تێکۆشەرە بەو شێوەیە دوا: "کاتێک لە ڕۆژی ئەمڕۆمان دەروانین دەزانین کە زوڵمکارە فاشیستەکان چۆن بەو رۆژە گەیشتون، ئەردۆغان بەرهەمی زوڵم و ستەمی ١٢ی ئەیلولە. زوڵم و زۆهری ئێستای سەر گەلانیش دووبارەی هەمان ساڵانی نەوەدەکانە. چونکە هێشتا گوند و ماڵی هاوڵاتیان دەسوتێندرێن و بۆردومان دەکرێن. وەک هەمان ساڵان هاوڵاتیان ئەشکەنجە دەدرێن و بە شێوەیەکی دڕندانە دەکوژرێن. غوربەتیش یەکێک بووە لەو ژنە تێکۆشەرانەی کە لەو سەردەمەدا ڕۆڵێکی پێشەنگی گێڕاوە، وەک چۆن ژنانی کورد ئەمڕۆ دژی بەرامبەر بە هەموو هێرشێک دەوەستنەوە."


"ژنها بەرهەمی ڕەنج و تێکۆشانی غوربەتە"

لای خۆشیەوە ساکینە کلاوز، کامێرامانی کەناڵی تەلەفزیۆنی ڕۆژ ئاماژەی بەوەدا کە ژنها بەرهەمی ڕەنج و تێکۆشانی خەباتی غوربەت عەلیە، ناوبراو وتیشی: "ئەوەی غوربەت عەلی ئافراندوویەتی بەرهەمێکی بۆماوەییەو تا ئەمڕۆش بەردەوامە، "ژنها" کە وەک ئاژانسێک بە ڕەنگی ژنان شێوەی گرتوە بەرهەمی غوربەت عەلیە."

لە کۆتایشدا کامێرامانی کەناڵی (IMC) ساڵڕۆژی گیانبەختکردنی غوربەت عەلی بەرز ڕاگرت و وتی: "منیش وەک ژنێک ڕۆژنامەوان غوربەت عەلی بیردێنمەوە، ئێمە وەک ژنانی کورد ڕەنگ و ڕەنجی خۆمان لە ژنها دەرگرین کە بەرهەمی غوربەت عەلیە."

غوربەت عەلی ئەرسۆز لە دوای خەباتێکی زۆری لەبواری ڕۆژانامەوانی ئازاد لە باکوری کوردستان و تورکیادا، لە ساڵی ١٩٩٥ دا بەشداری ریزەکانی گەریلا دەبێت و لە ٧ی ئۆکتۆبەری ساڵی ١٩٩٧ لە باشوی کوردستان لەگەڵ پۆلێک لە هەڤاڵانی دەکەونە کەمینی هێزە هاوبەشەکانی سوپای تورکیا و پەدەکە، لە ئەنجامدا گیانی بەخت دەکات. غوربەت جگەلە ڕەنجی خۆی لە بواری ڕاگەیاندندا ڕۆژنوسێکی هەیە بەناوی (دڵی خۆم لە چیاکان نەخشاندوە).

(ش ب)