لە دوای ١٠١ ڕۆژ ڕاگرتنی لەسەر سنور ئەمڕۆ تەرمی ئەیلەم ئاتاش وەرگیرایەوە

10:24

ژنها

مێردین - ئەیلەم ئاتاش شەڕوانی هێزەکانی یەکێتی ئازادیخوازان (BOG)، لە هەڵمەتی ئازادکردنی منبجدا گیانی بەختکردبوو و دەوڵەتی تورک ڕێگای نەدەدا تەرمەکەی دەربازی باکوری کوردستان بێت.

ئەمڕۆ بنەماڵەکەی تەرمی ئەیلەم ئاتاشیان وەرگرتەوەو بۆ بەخاکسپاردنی ڕەوانەی شاری ئەدەنا کرا، بڕیارە لەتەنیش یەکێک لە هەڤالانی کە لەناو هەمان سوپادا لە سەرێکانی ڕۆژئاوای کوردستان گیانی بەختکردووە بەناوی سوپحی سۆرشە، بەخاک بسپێردرێت.

(ش ب)