رۆژنامەوانانی ژن لە شەنگال: رێبازی غوربەت و دەنیزەکان بەردەوام دەکەین
11:08
ژیندا ئاسمین/ ژنها
شەنگال- ژنانی رۆژنامەوان لە شەنگال غوربەت عەلی ئەرسۆز ژنە ڕۆژنامەوان و تێکۆشەری کورد ، لە ساڵرۆژی گیانبەختکردنی بیردێننەوە.
غوربەت عەلی ئەرسۆز یەکەم سەرنوسەری ژن لە باکوری کورستان و تورکیا، لە ساڵڕۆژی گیانبەختکردنیدا لەلایەن هاوپیشەکانیەوە یادی دەکرێتەوە، ژنانی رۆژنامەوان لە یەکە جۆراو جۆرەکانی ناو خەباتی رۆژنامەوانی لە شەنگال بۆ ساڵرۆژی گیانبەخکتردنی ئەو ژنە تێکۆشەرەدا بۆ ئاژانسەکەمان قسەیان کرد.
خەنسێ خدر کە لە شەنگال خەباتی ڕۆژنامەوانی ژنان دەکات لە کەسێتی تێکۆشەر غوربەتدا هەموو شەهیدانی ڕێگەی ئازادی بیرهێنایەوە و وتی: "غوربەت عەلی ئەرسۆز یەکێک لەو ژنە تێکۆشەرانەیە کە پێشەنگی خەباتی ڕاگەیاندنی بۆ ژنان کردوە. ئەگەر ئەمڕۆ ئێمە لە چیای شەنگال توانیومانە ببین بە خاوەنی ئەو ناسنامەیە لە سایەی شەهید غوربەتە."
خەنسێ ئاماژەی بە ئەوەش کرد کە ئەوان بەردەوامی بە هێڵی تێکۆشانی ڕاگەیاندنی ژن دەدەن کە لە غوربەت و دەنیزەکان بۆیان ماوەتەوە.
لای خۆشیەوە ڕوکەن ڤەژین لەسەر ناوی ڕادیۆی چرا لە شەنگال ڕایگەیاند: "ڕۆژی شەهیدبوونی غوربەت عەلی ئەرسۆز واتا ٧ی ئۆکتۆبەر وەک رۆژی ڕۆژنامەگەری ژنانی کورد ناسراوە، ئەو ڕەنج و تێکۆشانەی ئەوان بە خوێن ئافراندیان بووە زەمینەی سەرکەوتنی تێکۆشانمان لە چیای شەنگال لەو بوارەوە."
هاوکات ڕۆژان بەرتی، ئەندامی ڕاگەیاندنی یەکینەکانی ژنانی شەنگال( یەژەشە)، تێکۆشەر غوربەتی وەک سمبۆلی رۆژنامەگەری ئازادی ژنانی کورد پێناسە کرد و جەختیشی کردەوە: "بە ڕەنجی ڕێبەر ئاپۆ و لە سایەی غوربەتەکانەوە لە کوردستان چاپەمەنی ئازادی ژن پەرەی سەند و ئەمڕۆش گەیشتۆتە لوتکەی بەرخۆدانی و دەنگی ژنانی جیهان. لێرەوە سڵاو ئاراستەی سەرجەم خەباتکار و ڕۆژنامەنوسانی کەناڵەکانی باکوری کوردستان دەکەم کە بە هۆی ئەوەی خاوەن هەڵوێست و هێڵی ئازادیخوازی بوون داخران. ئێمە کە بە ڕۆحی غوربەتەکانەوە دەستمان پێکردوە، وەک راگەیاندنی یەژەشە رادەگەیەنین، ڕاگەیاندنی ئازاد بێدەنگ نابێت."
(ش ب)