تەرمی ئەیلەم ئاتەش دوای ١٠١ ڕۆژ بە تابووتی مۆر بەخاکسپێردا

09:34

ژنها

ئەدەنا - لە دوای ١٠١ ڕۆژ ڕاگرتنی لەسەر سنور دوێنێ تەرمی ئەیلەم ئاتاش، لەلایەن بنەماڵەکەیەوە بەخاکسپێردرا.

ئەیلەم ئاتاش ناسراو بە جەمرە هەڤاڵ، شەڕوانی هێزەکانی یەکێتی ئازادیخوازان (BOG)، بەشداری هێزەکانی سوریای دیموکرات بوو لە ٢٨ حوزەیرانی ٢٠١٦ لە هەڵمەتی ئازادکردنی منبجدا گیانی بەختکردبوو و دەوڵەتی تورک ڕێگای نەدەدا تەرمەکەی دەربازی باکوری کوردستان بێت.

ڕۆژی چوارشەمە تەرمی جەمرە لەلایەن بنەماڵەکەیەوە وەرگیرایەوەو دوای تەواو بوونی کارو بارە یاساییەکانی دوێنێش لە پزیشکی دادوەری وەرگیرایەوەو بە بەشداری هەزاران کەس و لە مەراسیمێکی بەشکۆدا برایە ئەدەنەو تەرمەکەی لەلایەن ژنانەوە هەڵگیراو بە دروشمی "ژن ژیان ئازادی"، "شەهید نامرن"، "ئەیلەم ئاتاش نامرێ" لە گۆڕستانی کوچوکۆبای بەخاک سپێردار.

لەلایەکی ترەوە گەریلای هەپەگە محەمەد چالیشکان ناسراو بە زاگرۆس ئینتیقام کەلە ناوچەی مێردین گیانی بەختکردبوو لەهەمان گۆڕستان بەخاکسپێردرا.

(ش ب)