"ژنانی شەنگال بە خۆبەڕێکخستنکردن، پلانگێری پوچەڵدەکەنەوە"

09:36

هەولێر شاهین/ ژنها

شەنگال - ئەندامێکی کۆمەڵەی گەنجانی شەنگال، ڕادەگەیەنێت: بە خۆ بەڕێکخستن کردن، پلانگێڕی سەر ڕێبەر ئاپۆ پوچەڵ دەکەیەنەوە، چونکە ئازادی ڕێبەر ئاپۆ ئازادی هەموومانە

سیستەمی دەسەڵاتداری و داگیرکەر بۆ ئەوەی بە گوێرەی بەرژەوەندیەکانی خۆی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دیزاین بکات، لە ساڵی نەوەدەکانەوە دەستی بە هەڵمەتێکی نوێی داگیرکەری کرد. لەو چوارچێوەیەدا لە ٩ی ئۆکتۆبەری ساڵی ١٩٩٨دا بە پلانێگێریەکی نێونەتەوەیی بەرامبەر بە عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری پەکەکە بەرێوەچوو. پلانگێریەکە بە بەشداری هەریەک لە هێزە نێودەوڵەتیەکانی ئەمریکا، بەریتانیا، ئیسرایل، تورکیا و سەرجەم هێزە دەسەڵاتدارەکان بەرێوەچوو. گەلی کورد بەرامبەر بەردەوامی ئەو پلانگێریە هەمیشە خاوەن هەڵوێستبووە.

ڕۆژدا شەنگال ئەندامی کۆمەڵەی گەنجانی شەنگال لە ساڵڕۆژی ئەو پلانگێڕیەدا ئیدانەی هەموو هێزەکانی کرد و بۆ ئاژانسەکەمان دوا.

ڕۆژدا ئاماژەی بەوەدا کە دەرکەوتنی ڕێبەرێکی وەک عەبدوڵا ئۆجالان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ڕێنیسانسێک بووە و وتی: "ئەو کاتەی ڕێبەر ئاپۆ دەستی بە تێکۆشان کرد، گەلی کورد بێ ناسنامە بوو و بەرەو لە نێو چوون دەچوو، سەرجەم هێزە تاریکپەرستەکان هەر بۆیە کەوتنە جموجۆڵ، تا کۆتایی بە کاریگەریەکانی ڕێبەر ئاپۆ بێنن. مانەوەی ڕێبەر ئاپۆ لە سوریا وەک هەڕەشەیەک دەبینرا. بەڵام ئامانجی ڕێبەرمان لە چوونەدەرەوەی سوریا تەنها ئەوە بوو زیان بە گەلانی سوریا نەگەیەنێت. لەگەڵ هەنگاوی یەکەمی چوونە دەرەوەی سوریا پلانگێری سەر ڕێبەر ئاپۆ دەستی پێکرد."

ڕۆژدا شەنگال لەبەردەوامی وتەکانیدا ئەوەی خستە ڕوو کە تا ئێستاش پلانگێری بەردەوامە و جەختیشی کردەوە: "دەیانەوێت بە پلانگێری و گۆشەگیرکردن دوورمان خەنەوە لە ڕێبەر ئاپۆ، بەڵام بە دڵنیاییەوە دەبێت ئەوە باش بزانن بە هیچ شێوەیەک ناتوانن ئێمە دوور بخەنەوە لە ڕێبەر ئاپۆ، هەموومان بە شێوەک پەیوەستین بە ڕێبەر ئاپۆ کە بە هیچ شێوەیەک ناتوانین بیر لە نەبوونی ڕێبەر ئاپۆ بکەینەوە."

ڕۆژدا شەنگال ئەندامی کۆمەڵەی گەنجان لە شەنگال لە کۆتایشدا ڕایگەیاند: " دەبێت هێزە نێودەوڵەتیەکان ئەوە باش بزانن، تا رێبەر ئاپۆ لە گروتخانە دابێت ئێمە لە شوێنی خۆمان دانانیشین، ئەرکی ئێمەی گەنج لەناو بزوتنەوەی ئازادیدا ئازادی ڕێبەر ئاپۆیە، وەک گەنجانی شەنگال ئامانجمان ئەوەیە لە گەڵ ڕێبەرێکی ئازاد لە سەر خاکی پیرۆز بژین. وەک ژنانیش لە شەنگال بە هێزی خۆبەڕێخستن کردن پلانگێری ٩ی ئۆکتۆبەر پوچەڵدەکەینەوە"

(ش ب)