ئەمریکا، لە ئەنجامی گەردەلول نزیکەی هەزار کەس گیانیان لە دەستدا

11:22

ژنها

ناوەندی هەواڵ - بەهۆی "گەردەلولی ماتیۆ"ەوە زیاتر لە ٨٨٠ کەس لە وڵاتی هایتی ئەمریکا گیانیان لەدەستداوە و دەیان هەزار بینا و خانوش خاپووربوون.

بە پێی ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز، بەهۆی گەردەلولەکەوە تا ئێستا زیاتر لە ٨٨٠ کەس گیانیان لەدەستداوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی بەشێک لە ڕێگاکان داخراون ژمارەی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە بە تەواوی نازانرێت.

ئەوەشی وتووە، زۆرینەی ئەو کەسانەی بەهۆی گەردەلولەکەوە گیانیان لەدەستداوە دانیشتووی کەناراوەکانی باشوور و ڕۆژئاوای وڵاتەکە بوون.

هاوکات نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداریدا کە کاریگەرییەکانی گەردەلولەکەوە چەند ڕۆژێکی دیکە بەردەوامدەبێت و لە ئێستاشدا تیمەکانی فریاکەوتن سەرقاڵی ڕزگارکردنی ئەو کەسانەن کە بەهۆی گەردەلولەکەوە بەرکەوتوون.

هەروەها ئەوەشی وتووە، لەسەدا ٨٠ ی بەشێک لە ناوچە کشتوکالیەکان وێرانبوون و نزیکەی ٣٥٠ هەزار کەسیش پێویستیان بە هاوکاری بەپەلە هەیە .

ئەگەری ئەوە هەیە ژمارەی قوربانیان ڕوو لە زیادبوونیش بکات.

(ش ب)