گەڤەر، دەوڵەتی تورکیا چوار هاوڵاتی دایە بەر دەستڕێژی گولـلە

14:04

ژنها

جۆلەمێرگ – لە ناوچەی گەڤەری سەر بە شاری جۆلەمێرگ هێزەکانی دەوڵەتی توکیا دەستڕێژی گولـلەیان لە هاوڵاتیان کرد لە ئەنجام دا ٤ هاوڵاتی گیانیان لە دەستدا.

سەرلەبەیانی ئەمرۆ یەکشەمە هێزەکانی دەوڵەتی تورکیا لە شارۆچکەی گەڤەری سەر بە شاری جۆلەمێرگی باکوری کوردستان ، لەناو ئۆتۆمبێلی سەربازی هاوڵاتیانی دایە بەر دەستڕێژی گولـلە، لە ئەنجامدا هاوڵاتیان( ئایدن تومەن، سەرحەد بولدان، ڕەحمی سەفالی و نەجدەت ئیشیۆزو) گیانیان لە دەستدا و هەر یەک لە عایشەخان دۆهان و محەمەد عەلی کایا و شەمسەدین چاکماکچی بە سەختی بریندار بوون.

هاوڵاتیانی بریندار و شەهید ڕەوانەی نەخۆشخانەی گشتی شارەکە کران.

(ش ب)