زانکۆی عەفرین بە ٦ کۆلێژەوە دەرگای بۆ خوێندکاران کردەوە

12:06

ژنها

عەفرین ـــ زانکۆ عەفرین ئەمساڵ بە بەشداریەکی فراوانی خوێندکاران و لە ٦ بەشی جیاوازدا دەرگای بەڕووی خوێندکاراندا کردەوە.

بەڕێوەبەرایەتی زانکۆی عەفرین لە ٢٦ ئەیلول-دا ئەنجامنامەی وەرگرتنی خوێندکارانی ڕاگەیاندو لە کۆی ٥٣٨ خوێندکار ٢٥٠ خوێندکاری بۆ بەشەکانی پزیشکی، ئابوری، ئەندازیاری وزە، ئەندازیاری کشتوکاڵ، ڕاگەیاندن و وێژەی کوردی وەرگرت.

دوێنێ زانکۆی عەفرینی کانتۆنی عەفرین بۆ خوێندنی ساڵی ٢٠١٦ - ٢٠١٧ بەڕووی خوێندکاراندا کرایەوەو ژمارەی مامۆستایانی ئەم زانکۆیە ٢٢ مامۆستان کە خاوەنی بڕوانامەی دکتۆرا، ماستەر و چەند مامۆستایەکیش بڕوانامەی ئەندازیاریان هەیە.

بەڕێوەبەرایەتی زانکۆکە لەمساڵدا گۆڕانکاری بەرچاوی ئەنجام داو، ٦ تاقیگەو فێرگەی پزیشکی، ئەندازیاری و کۆمپیوتەری زیاد کردووەو کەلوپەل و پێداویستیەکانی دابین کردووە، هەروەها کورسی و مێز دابین کراوەو پەرتوکخانەو یاریگای زانکۆکەش نوێ کراوەتەوە.

شایانی باسە ئەم زانکۆیە لە ٢٦ / ٧ / ٢٠١٥ بە بەشەکانی ئەندازیاری وزە، وێژەی کوردی و ئابوریەوە کرایەوە. بۆ خوێندنی ئەمساڵیش بەشەکانی پزیشکی، ڕاگەیاندن و ئەندازیاری کشتوکاڵی تێدا کرایەوە کە ژمارەیەکی زۆری خوێندکار لە خۆ دەگرێت.

(ش ب)