ڕێپێوانی هاوڵاتیانی کۆبانێ بۆ ئیدانە کردنی پلانگێری ٩ی ئۆکتۆبەر

09:32

ژنها

کۆبانێ – هاوڵاتیانی کۆبانێ هەژدەهەمین ساڵڕۆژی پلانگێری ٩ی ئۆکتۆبەریان بە ڕێپێوانێکی جەماوەری ئیدانە کرد.

لە کانتۆنی کۆبانێی رۆژئاوای کورستان بە دەستپێشخەری تەڤگەری کۆمەڵگەی دیموکراتی(تەڤدەم)، کۆمیتەی پەروەردەی کۆمەڵگەی دیموکراتی، ڕێپێوانێکی جەماوەری بۆ ئیدانە کردنی ساڵڕۆژی پلانگێری سەر ئۆجالان بەڕێوەچوو.

رێپوانەکە کە لە مەیدانی ئازادی دەستی پێکرد، لافیتەی "پلانگێری ٩ی ئۆکتۆبەر ئیدانە دەکەین" و "ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ" بەرزکرانەوە، هەروەها دروشمەکانی "بێ سەرۆک ژیان نابێت" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" وترانەوە.

دوای ئەوەی جەماوەری کۆبانێ گەیشتە بەردەم شارەوانی شارەکە گردبوونەوە، پاشان چەندین وتە بۆ سەرنج ڕاکێشانە سەر ئەو ڕۆژە و ئامانجی ڕێپێوانەکە پێشەکەش کران.

سەرەتا سارا خەلیل ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کۆنگرەی ستار، لە وتەیەکدا ڕایگەیاند کە گەلی کوردبۆ ئازادی رێبەرەکەی بەردەوام لە ناو تێکۆشاندایە.

هاوکات ڕۆدین محیەدین ئەندامی کۆمیتەی پەروەردەی کۆمەڵگەی دیموکراتی لە وتەیەکدا وتی: "ئەو پلانگێریە تەنها پلانگێریەک نەبوو لە سەر گەلی کورد، بەڵکو لەسەر تێکڕا گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەنجامداراوە."

هەروەها ئەنوەر موسلیم سەرۆک ئەنجومەنی بەڕێوەبەری کانتۆنی کۆبانێ ڕایگەیاند: "ئامانجی پلانگێری لەناوبردنی گەلی کورد بوو، ئێستاش بە هەمان سیاسەت پرۆژەکانمان لە ڕۆژئاوای کوردستان دەکەنە ئامانج، بەڵام دەبێت ئەوە باش بزانن کە گەلی کورد بووە مێژووێکی نوێی مرۆڤایەتی."

بەوتنەوەی دروشم ڕێپوانە جەماوەریەکە کۆتایی هات.

(ش ب)