فەرماندەیی یەژاستاری شەنگال، گیانبەختکردنی ستێرک سەردار ڕادەگەیەنێت

10:26

ژنها

ناوەندی هەواڵ- فەرماندەیی یەژا ستاری شەنگال بە لێدوانێک ڕایگەیاند، زۆزان دۆزدار هاران ناسراو بە (ستیرک سەردار) بەهۆی ڕووداوێکەوە گیانی بەختکردوە.

بە پێی هەواڵێکی ئاژانسی فورات، لە لێدوانەکەدا هاتووە :"بۆ ئازادی و ڕزگارکردنی تەواوی گەلان و ژنان، بۆ ئازادی هەمیشە لەناو تێکۆشانێکی مەزندا بوو. ئەو خەباتەی کە بەڕێوەی بردووە بووەتە هیوای گەلانی بن دەست، بەقوربانی دانی مەزن تا ئەمڕۆ هاتووە. ئەو تێکۆشانە مێژوویە بە خوێنی هەزاران هاوڕێی پڕ بەهای ئێمە کە بە گیان بەختکردنی ئەوان ئێمە زەحمەتیەکی زۆرمان کێشاوە، وە لە ئەنجامی شەڕێکی دژواردا پێکهاتووە.

ڕاشدەگەیەنێت: "یەکێک لەو شەهادەتە مێژوویانەش هاوڕێ ستێرک سەردارە کە لە ٢٦ ئەیلول لە ئەنجامی ڕووداوێکدا بریندار دەبێت و سەرەڕای هەموو هەوڵدانەکان لە ٦ / ١٠ گیانی بەختکرد."

لێدوانەکەیدا یەژاستار دەڵێت: "هەڤاڵ ستێرک خەڵکی ئامەدەو وەک هەزاران کچی کورد ستەمی دەوڵەتی قبوڵ نەکرد، بەو ڕاستیەی کە لە بنەماڵە وڵاتپارێزەکەی تێگەیشتبوو، بەتەمەنێکی بچوکەوە لێگەڕینێکی گەورە دەست پێدەکات. شۆڕشگێڕی و ڕاستینەی وڵاتەکەی لە باوکیەوە کە فەرماندەیی ئامەدی کردبوو، فێر بوو بوو. هەربۆیە ڕووی کردە ناو ڕیزەکانی تەڤگەری ئازادی.

هەڤاڵمان ستێرک لە هەرێمەکانی گارێ، حەفتانین، مەخمور و دواجار لە شەنگال خەباتی کردبوو. کاتێ کە چەتەکانی داعش بە هەموو دڕندەیی خۆیان ویستیا کوردستان داگیر بکەن و گەلەکەمان کۆمەڵکوژ بکەن، بە پێداگریەکی زۆرەوە بۆ پاراستنی گەل ڕووی لە مەخمور کرد. لەبەر ئەوەی داگیرکاری چەتەکان لە شەنگال بەردەوام بوو، هەڤاڵ ستێرک دەنگ و هاواری ژنان و کچانی ئێزیدی لەناخی خۆیدا بیستبوو لەبەر ئەوە هاتە مەیدانی شەنگال.

لە هێڵی ئازادی ژن دا بوون بە تێکۆشەرێکی بەهێز، گرێدان بە سەرۆکایەتی و بەردەوام بوون لەسەر ئەو فەلسەفەیە، بۆ هاوڕێ ستێرک بانگەشەو ئامانجێکی زۆر مەزن بوو. لە پێشەنگایەتی و فەرماندەیی ئێمەدا نمونەیەکی هەڤاڵێکیی نمونەیی بوو. خۆشەویستی بۆ ژیان و گرێدانی هەڤاڵێتی لە ئاستێکی ژووردا بوو. لەبەر ئەوە هەڤاڵ ستێرک لە ماوەیەکی کورتدا بە خەندە، بە مۆراڵ و دڵگەرمیەکەی جێگەیەکی گەورەی لە دڵی هەموو هەڤاڵاندا گرت.

ئێمە وەکو فەرماندەیی یەژا ستاری شەنگال، سەرخۆشی لە بنەماڵەی بە شکۆی خۆمان و هەموو گەلەکەمان دەکەین و لە کەسایەتی شەهید ستێرک و هەموو شەهیدانماندان بەڵێنمان دووپات دەکەینەوەو پەیمانی بڵندکردنی ئاستی تێکۆشانمان دەدەین."
جێگەی ئاماژەیە کە ستێرک ئامەد لە نامەیەکیدا بۆ ساڵرۆژی گیانبەختکردنی باوکی نوسیویەتی: (لە چەندەمین ساڵوەگەڕی گیان بەختکردنی تۆداین، نازانم، لەکام سەدەی بێ تۆییدان، نازانم. دیسان ڕۆژی ٢٥ تەباخ ڕۆژێکی تاریک بوو. لەو ڕۆژەوە من تێگەیشتم کە لە کەسایەتی تۆدا "بەرخۆدان ژیانە". دیسان من لەوە تێگەیشتم کە "ئێمە ئەوەندە عاشقی ژیانین کە لە پێناویدا گیانی خۆمان بەخت دەکەین". بەڵێ ڕاستە بێ تۆیی ماوەیەکی تاریک بوو، بەڵام میراسێک کە تۆ بەجێت هێشتووە بێ وێنە بوو. هەرگیز تۆو هەڤاڵانت لەبیر ناکەم. من شوێن کەوتەی میراسی تۆم بابە.)

(ش ب)