پەخشی نەورۆزتیڤی ڕاگیرا

13:39

ژنها

ناوەندی هەواڵ - پەخشی نەورۆز تیڤی لەسەر مانگی دەستکردی هۆتبێرد راگیرا.

ئەمڕۆ کاتژمێر ١٢:٠٠ بە کاتی هەرێمی کوردستان، پەخشی تەلەفیزیۆنی نەورۆز، لەسەر مانگی دەستکردی هۆتبێرد راگیرا و لەمەبەدوا لە نایلسات پەخش دەکات.

ناوەندی گشتی سەرپەرەشتیاری رادیۆ و تەلەفیزۆنەکان ناسراو بە "یوتەلسات" کە لە وڵاتی فەرەنسایە، بڕیاری داخستی نەورۆز تیڤی دەرکرد.

پێشتر ناوەندی نەورۆزتیڤی ڕایگەیاندبوو کە بڕیارێکی سیاسی کەناڵەکەیان لەلایەن کۆمپانیای یوتلسات دادەخرێت.

نەورۆز تیڤی، لە ساڵی ٢٠٠٧ لە وڵاتی سوید دامەزرێندراوە و لە ئێستادا، بە فرکیۆنسی ١١٣٥٤ - سیمبولرایت ٢٧٥٠٠، لە نایلسات پەخش دەکات.

(ش ب)