"دەبێت ژنان هەڵوێستی خۆیان بەرامبەر دوژمانایەتی ڕژێمی ئێران پیشان بدەن"

09:37

ژنها

ناوەندی هەواڵ- لە لێدوانێکدا کۆمەڵگای ژنانی ڕۆژهەڵاتی کورستان، بانگەوازی لە گەلانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەتایبەتیش ژنان بە هەموو پێکهاتەکانەوە دەکات، لە بەرامبەر سیاسەتەکانی رژێمی ئێران لە کورستان هۆشیاربن و بەرامبەر بە هێرشە دڕندانەیەکان بێدەنگ نەبن.

کۆمەڵگای ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان(کژار) بەلێدوانێک وێڕای هاوخەم بوون لەگەڵ کەسوکاری گیانبەختکردوانی سۆلاسی باوەجانی کە رۆژی ٤ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٦ لە شارۆچکەی سەلاسی باوەجانی ناوچەی دالاهۆی پارێزگای کرماشان لە پیلانگێڕێکی چەپەڵدا گیانیان بەختکرد، ڕادەگەیەنێت کە ڕژیمی ئێران و بەکرێگیراوەکانیان تاوانێکی دڕندانەیان بەرامبەر گەل و گەریلا ئەنجامداوەو ئەو تاوانەش بێ وەڵام نابێت.

دەقی لێدوانی کۆمەڵگای ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵات (کژار) بەو شێوازەیە:

سەرەتا وەک کۆمەڵگای ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، وێڕای ڕێزگرتن لە یاد و بیرەوەری هەڤاڵانی شەهیدمان لە سەلاسی باوەجانی، یاد و بیرەوەری گشت شەهیدانی قارەمانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بەرز ڕادەگرین و پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی شەهیدان و گەلی ڕۆژ‌هەڵاتی کوردستانی و ئێران دەکەین و هێرشی دەوڵەتی فاشیستی ئێران کە کۆمەڵ کوژی گەلی کورد و گەلانی ئازادی خوازی تر، ئەساس دەگرێ، بە تووندی شەرمەزار دەکەین.

بە لەبەرچاوگرتنی سیاسەتی ناوچە و بەتایبەت دەوڵەتی ئێران، بە ڕوونی دەدبینرێت، هەبوونی هەمەلایەنەی ئێران لە شەڕی سووریا بە تایبەت لە حەسەکە و قامیشلۆ، ڕێککەوتن و بەرنامە داڕشتنی هاوبەش لە تورکیا و پیشاندانی بێبزەیترین هەڵسوکەوت وەکو لە سێدارەدانی بە کۆمەڵ، شەڕی تایبەت دژی کۆمەڵگا و لەسەرەوەی هەموویان ژنان و گەنجان، ملیتاریزە کردنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و.. هەمووی نیشاندەری دڵەڕاوکەی دەوڵەت لە بەرامبەر ئیرادەی ئازاد و خەباتی گەلی کوردە. ئەوەش خۆی لە خۆیدا سەلمێنەری دژە کورد بوون و دژە ئازادی بوونی دەوڵەتەکانە کە نایانەوێ جیگاو پێگەی گەلی کورد قەبووڵ کەن.

شکستخواردنی سیاسەتی دەوڵەتی تورکیاو وڵاتانی تر لە ڕۆژئاوای کوردستان، ترسێکی گەورەی خستۆتە دڵی دەوڵەتی بەرژەوەندخوازی ئێران. هەر بۆیەش لە هەموو ڕووێکەوە هێرش دەکاتە سەر گەل و گەریلا، هەرگیز دەستی لە سێدارەدانی بەند کراوانی سیاسی هەڵنەگرتوە، سەرەڕای زیندانی کردنی چالاکانی سیاسی. گرتن و گۆشار لەسەر گەلی کورد بەردەوام دەکات. بەو هەڵسو و کەوتانەی کە دەوڵەت لە خۆی نیشان دەدا. هەندێک پرس لە سەر دۆخی ئاگربەست ساز دەکات. باشتر بڵێین بەو هەڵسوکەوتە، ڕژیمی ئێران ئاگر بەست بێ واتا دەبێ.

لە لایەکی تر، سیاسەتەکانی شەڕی تایبەتی دەوڵەتی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە تایبەت پارێزگای کرمانشا، ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر دەبێ. شەڕی تایبەتی ڕژێم و سیاسەتی بەسیج کردنی خەڵک و پەروەردەی بەکرێگیرانی هەرێمی، هێرش کردنی سەر گەریلاکانی ڕێی ئازادی، بۆ لە ناوبردنی ئیرادەی گەلی کورد و بێ هێزکردنی کۆمەڵگا بەڕێوە دەبات. سیاسەتە کردەوەییەکانی دەوڵەتە نێوان ساڵانی ڕابردوو دا لە پارێزگای کرمانشا ئەو بابەتە ڕوون دەکاتەوە، کە بە بەکارهێنانی وشەگەلێک وەکو سنور پارێزانی بە غیرەت و کردەوەیی کردنی ئەو چەشنە سیاسەتانە. ناکۆکی بخەنە نێوان گەلی کورد. ئەوەی جێگەی سەرنجڕاکێشانە ئەمەیە کە گەلی کورد ئاگاداری ئەو بەرنامانەو پیلانگێڕیانەی دەوڵەت بن و نەکەونە ناو خزمەتی هێزەکانی دەوڵەت. بەڵام لە مەودای مێژووی خەبات، شەهیدگەلێکی زۆر لە دەسپێکی بزاڤی ئازادی خوازانە لە ڕۆژهەڵات بە پاڵپشتی ئیرادەی پۆڵایی و ئەساس گرتنی حەقیقەت، هەمووکات لە بەرامبەر سوپاس چەند هەزار کەسی دوژمن بە گیان و دڵ بەرخۆدانیان کردووە. ئەوان بە لێبوردەیی، گیانی خۆیان بەخت کرد تا شەڕەف و کەڕامەتی گەلانی کوردستان بپارێژن.

شەهیدان پێشەنگی ڕێی خەباتن کە هەموو شتێکیان لە ڕێگای ئازادی فیدا کردووە. هەر بۆیە بۆ پاراستنی دەسکەوتەکانی بەرخۆدانی چەند ساڵەی گەریلاکان، گەشەکردنی بازنەی خەبات، گەورەترین ئەرکی هەر تاکێکی ئازادیخوازە. هەرشەهیدێکی ئێمە ڕوناکی ڕێگای خەباتە. لەسەر ئەو بنەمایە لە بەرامبەر شەهادەتی هەڤاڵانمان بێ وەڵام نابن. ساڵیانە کە بزاڤی ئازادی خوازی گەلی بۆ پاراستنی دەسکەوتە بەنرخەکانی کە هەموو کات بەرامبەرە دەگەڵ هەڕەشە و هێرشی دەوڵەت. سەرەرای تەواوی ئەم سیاسەتانە، گەریلاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ماکۆ تا ئێلامیان کردۆتە گۆڕەپانی خەبات. بەرخۆدانی گەریلاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بانگەهێشتنێکە بۆ تەواوی گەلی کوردستان تا ناسنامەو هەبوونی خۆیان بپارێزن.

وەک خەباتکارانی ڕێگای ئازادی، وێڕای بەرز ڕاگرتنی بیرەوەری هەڤاڵ برووسک و هەڤاڵ باوەڕ و گشت شەهیدانی سۆلاسی باوەجان، بەڵێن دەدەین تا بە ئەنجام گەیاندنی هیوا و پراکتیزەکردنی ئامانجی شەهیدانمان و تۆڵەستاندنیان بەردەوام دەبین. لە لایەکی ترەوە داوا لە گەلی وڵاتپارێزی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بەتایبەت ژنان و گەنجان تەواوی ئەو کەسانەی کە دڵیان بۆ ئازادی لێ دەدا، بیرو ڕامانیان ڕاستیەکان بەرز ڕادەگرێ دەکەین نەتەنیا لە بەرامبەر سیاسەت و پیلانگێڕی دوژمن بێدەنگی ڕانەگرن بەڵکو بە بەشدار بوون لە ڕێزەکانی گەریلا، هەڵوێستی تووندی خۆیان لە بەرامبەر دەوڵەت ڕابگەیەنن.

(ش ب)