رژاک: ڕامانەکانی ئۆجالان هەوێنی پێکەوە ژیانی گەلانن
09:40
ژنها
کەلار – لە میانەی چالاکیەکانیدا ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان سمینارێکی بۆ ساڵرۆژی پلانگێری نێودەوڵەتی ٩ی ئۆکتۆبەر سازکرد و سەرنجی ڕاکێشایە سەر ڕامانەکانی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری پەکەکە.
ئێواره‌ی دوێنێ، رێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان رژاک، له گوندی وارانی سه‌ر به شاره‌دێی زنانه له شارۆچکه کفری له گه‌رمیان، به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ک له گوندنشینانی ناوچه‌ی داوده، له‌سه‌ر پیلانگێڕی ٩ی ئۆکتۆبه‌ر، سیمینارێکى بۆ روناک مه‌جید، هاوسه‌رۆکی هه‌رێمی سلێمانی ته‌ڤگه‌ری ئازادی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان ئه‌نجامدا.
سیمیناره‌که به خوله‌کێک وه‌ستان بۆ رێزگرتن له خوێنی سه‌رجه‌م گیانبەختکردوانی رێگای ئازادی کوردستان ده‌ستی پێ‌کرد.
دواتر روناک مه‌جید، ده‌ستی کرد به پێشکه‌شکردنی سیمیناره‌که و وتی: "دوژمنانی گه‌لی کورد هه‌رکات زانیبێتیان کورد یه‌کگرتووه، لێی ترساون و پیلانگێڕییان له به‌رامبه‌ری ئه‌نجامداوه، بۆیه له ٩ی ئۆکتۆبه‌ری ساڵی ١٩٩٨ پیلانگێڕییه‌ک له‌سه‌ر به‌ڕێز عه‌بدوڵا ئۆجالان، رێبه‌ری په‌که‌که ده‌ستپێده‌که‌ن، ئه‌و پیلانگێڕییه‌ش به ده‌ستی ئەمریکا، تورکیا ، ئیسرایل، به‌ریتانیاو کۆمه‌ڵێک وڵاتی عه‌ره‌بی ئه‌نجامدراوه".
روناک مه‌جید، وتیشی:" ئامانجی ئه‌م پیلانگێڕیانهش ئه‌وه‌یه که دوژمنان ده‌زانن، که ئه‌گه‌ر بێت و هێزێکی کوردی پشت به ئه‌وان نه‌به‌ستێت بۆ ئه‌وه‌ی زوو له‌ناو بچێت نابێت، وایانده‌زانی که ئه‌گه‌ر رێبه‌ر ئۆجالان ده‌ستگیر بکه‌ن، ئه‌وا بزوتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی کوردستان له‌ناو ده‌چێت، به‌ڵام وانه‌بوو، چونکه هه‌ر بزوتنه‌وه‌یه‌ک که پشت به گه‌لی خۆی ببه‌ستێت ئه‌وا سه‌رکه‌وتوو ده‌بێت و له‌ناو ناچێت، به‌ڵام ئێستا سیسته‌می سه‌رمایه‌داری وای له کورد کردووه، که بیرکردنه‌وه‌ی کورد به‌و شێوه‌یه‌ی لێ هاتووه‌که، ئه‌گه‌ر وڵاتێکی زلهێز له پشتیان نه‌بێت سه‌رکه‌وتوو نابن".
له درێژه‌ی قسه‌کانیدا، روناک مه‌جید، هاوسه‌رۆکی هه‌رێمی سلێمانی ته‌ڤگه‌ری ئازادی، وتیشی:" سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتداری و ده‌وڵه‌ت نه‌ته‌وه وایکردووه، که ئێستا نه‌ته‌وه‌کان یه‌کتر قبوڵ ناکه‌ن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر فکره‌ی به‌رێز ئۆجالان و پێشخستنی سیسته‌می کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتی بڕۆن، ئه‌وکاته ده‌توانرێت هه‌موو ره‌نگه‌کان پێکه‌وه بژین و یه‌کتر قبوڵکردن له نێوانیاندا دروست ده‌بێت".
(ش ب)