دووەمین کۆنفرانسی RAJIN بەرێوەچوو

13:59

ژنها

ناوەندی هەواڵ – ڕاگەیاندنی ئازادی ژنانی کورستان(RAJIN) لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا دووەمین کۆنفرانسی خۆی ئەنجامدا.

لە ئەنجامنامەی دووەمین کۆنفرانسی ڕاژن کە ئەمڕۆ ڕاگەیاندرا هاتوە: کۆنفرانس لە ڕۆژانی ٧-١٠ ئۆکتۆبەر لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا لە ژێر دروشمی "راژن لەسەر هێڵی ئازادی، حەقیقەتی ژنان و گەلان ڕۆشندەکاتەوە" بەڕێوەچووە.

هاوکات سەرنج ڕاکێشراوەتە سەر هێرشی سەر میدیای ئازاد و هاتوە: "بە فەلسەفەی ژیان و تێکۆشانی ڕێبەرمان، کە ئازادی خۆی لە ئازادی گەلی کورددا دەبینێتەوە، کار بۆ ئەوە دەکەین کە بەرخۆدانی ئازادیخوازی گەلەکەمان بەڕێکخستن بکەین، هەمیشە ببین بە دەنگی ئازادیخوازی کە ڕووبەڕووی هێرش دەبێتەوەو لە گۆڕەپانی ڕاگەیاندنی ئازاد پشت بە ڕاستیەکان ببەستین. لە کاتێکدا کە هێرش و گوشارەکانی سەر ڕاگەیاندنی ئازاد هەموو سنورەکانی بەزاندوە، لەم کۆنفرانسەماندا بە بڕیاری بوون بە ڕۆشنکەرەوەی دەنگی ژنان و گەلانی چەوساوە، دژ بە ڕاگەیاندنی دەسەڵاتداری هەڵوێست پیشاندراوە و بڕیاری گرنگمان گرتوە."

هەر لە ئەنجامنانەدا ڕاژن ڕادەگەیەنێت: "لە هەموو دەزگاکان زیاتر ڕاگەیاندن بەکاردەهێنرێت بۆ چەواشەکاری ڕاستیەکان و بە لاڕێدابردنی کۆمەڵگا. نرخ و بەها پیرۆزەکانی ژنان، منداڵان و سروشت لە ڕاگەیاندن پشتگوێ دەخرێن. هەر بۆیە گۆڕەپانی میدیا کە تا ئێستا وەک چوارەمین هێز پێناسە دەکرا، ئێستا یەکەم هێزە لە جیهاندا. ئێستا لە ڕێگەی ڕاگەیاندندا راستی چەواشەکراوە، کۆمەڵگا بێ مەعنەویەت دەکرێت، وێرای ئەوەی توندوتیژی بەکار دەهێنرێت، بە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کۆمەڵگا دیلکراوە. هەر بۆیە ئەرکی هۆشیار کردنەوە، ڕۆشنکردنەوە و بوون بە ئامرازی گەیاندنی حەقیقەتەکان ئەرکی ڕاگەیاندنی ئەڵتەرناتیفە. وەک هەڵگری ڕێبازی ڕاگەیاندنی ئازاد، کە لە غوربەتەلیەکانەوە تا دەنیز فورات هاتوە وەک پێکهاتەی دووەمین کۆنفرانسی ڕاژن بڕوامان وایە ئەو ئەرکە سەر بخەین. دژ بە هەموو زوڵم و ستەمێک، ئێمە بەرەیەکین. دژ بە دیلگرتن، کۆنەپەرستی، نژاد پەرستی و ڕەگەزپەرستیەک وەک میدیای چارەسەرساز بە قەلەم، کامێرا و ڕوانینەکانمان لەناو بەرەکانی شۆڕش دەبین. لە هەڵوێستەکانماندا بانگەشەمان بۆ بونیادنانی تازەگەری دیموکراتی دەبێت."

"لەو مەیدانەدا ڕەوایەتی بە توندوتیژی دژی ژنان دەدرێت"
لە بەردەوامی ئەنجام نامەکەدا سەرنج ڕاکێشرایە سەر توندو تیژی و گوشارەکانی پیاو لە بواری میدیایدا: "گوشار و توندو تیژی دژی ژنان زۆرتر لەم بوارەدا ڕەوا کراوە. هیچ قسەیەک بۆ ژن نەماوەتەوە کە لەسەر ناوی خۆی بڵاوی بکاتەوە، جەستەی تاڵان کراوە، وەکو ئامێرێک لە شاشەکانەوە پیشان دەدرێت و وێنەی ژنان دەدرێت لە بەرگ و ڕووبەری گۆڤار و ڕۆژنامەکان. دووەمین کۆنفرانسی ڕاژن، لە دژی زیهنیەت و زمانی نێر، بە بڕیار و ئاشکرا کردنی حەقیقەتی ژن گفتوگۆی لەسەر ئەم ڕاستیە کردووەو تا ئاستێکی مەزن بە بڕیارە.

جەختیشی دەکاتەوە: "میدیا لە ژێر دەستی دەسەڵاتداراندایە، بە هەموو هێزی خۆی هێرش دەکاتە سەر هەرکەسێک کە دەنگی بەرز بکاتەوەو هەر شتێک کە دەبێتە ئاڵتەرناتیڤی ئەو، وەک هەڕەشە دەبینێت. لەبەر ئەوەش ئەمڕۆ لە کوردستان و تورکیا چەندین شاشە تاریک کراون، چەندین ڕۆژنامە داخراون و گەلێک ڕۆژنامەوان دەستگیر کراون. دووەمین کۆنفراسی ڕاژن لەکاتێکدا کە پێکهات کە هێرشەکان هەنگاوی لەم جۆرە دەهاوێژن. بۆیە ئەم کۆنفراسە وەک پەیامێکە لە دژی هەموو ئەو هێرشانە. بە جۆش و مۆراڵی بوون بە دەنگی ئەم ڕاستیە کۆنفرانسەکەمان ئەنجام دراوە. لە بەڕێکخستن کردنی کۆمەڵگادا، لەسەر بنەمای ڕۆڵ و پارادیگمای ئێمە، بڕیار دراوە کە ببێتە هێزی ڕێکخستن کردن و پێشەنگی بونیادنانی کۆمەڵایەتی، پێکهێنانی خۆڕێوەبەرێتی گەلەکەمان و بەرخۆدانی دەستەبەر کردنی ئازادی گەلەکەمان."

لەکۆتایدا راژن سەرنج رادەکێشتە سەر هێرشی هێزە داگیرکەرەکان بۆ سەر خاکی کوردستان، ژنان، گەنجانی کورد، سروشت و مێژووی کوردستان و دەڵێت: "بەدڵنیاییەوە، لەو شوێنەی ڕاستی لێیە، دەبین بە بەردەوامی مەزنکردنی ئەو ڕاستیە. وەک غوربەتەلی، شیلان، ساریا، ڕۆژیندا و دەنیز فورات پیشانیانداوین کە بۆ پیشاندانی ڕاستیەکان پێویست بە بەخشینی قوربانی گرابەها هەیە. لە قۆناغێکی وەها مێژوویی دا، کە تێکۆشانی ئازادیخوازی گەلەکامن گەشتۆتە گرنگترین ئاست، وەک ڕاگەیاندنی ئازاد دەنگی ڕاستیەکان دەگەیەنین."

(ش ب)