ئێران، هاوسەرگیری تەمەنی منداڵ کارەساتی لێدەکەوێتەوە
09:55
ژنها
ناوەندی هەواڵ - ڕێکخراوی پاراستنی مافی منداڵ لە ئامارێک کە تازە بڵای کردۆتەوە ڕایگەیاند ٣٦ هەزار منداڵ لە ئێران دا لا هاوژینەکانیان جیا بوونەوە.
بە پێی هەواڵێکی ڕادیۆی زەمانە، مهدی بیاتی، ئەندامی ئەو ڕێخراوە باس لەوە دەکات کە هاوسارگیری لە تەمەنی منداڵی دا خۆی شێوازێک لە تووندوتیژیە کە منداڵ بەزۆری تاوانبارە کە کاری ناو ماڵ وە ئەستۆ بگرێ و تووشی خەمۆکیان دەکات. بە پێی ئامارێک کە لە لایەن ڕێخراوی "تامیین اجتماعی" ڕێژەی ٢٠ هەزار کەسی هاوسەرگیری کچان لە تەمەنی ١٠-١٤ لە ساڵی ٢٠١٤ گەیشتۆتە ٤٠هەزار کەس لە ساڵی ٢٠١٦. هەروەها ڕێژەی تەڵاقی ئەو منداڵانە دووبەرامبەر بووە. تا ئەو ڕادەیەکە لە ساڵ دا ١١٠٠ کچی ١٠ تا ١٤ ساڵ جیا دەبنەوە. هەر وەها لە ساڵی ٢٠٠٧ تا ٢٠١١ نزیکەی ٣٥٠ منداڵی ژێر ١٠ ساڵ بە هاوسەرگیریان پێکراوە. کە تەنانەت لە هەندێک لەو هاوسەرگیریانە لەگەڵ پیاوانی ٧٠ ساڵ بووە.
پارێزگای خوراسانی ڕەزەوی بە تۆمار کردنی ٧٦٠٠ هاوسەرگیری کچانی ژێر ١٤ ساڵ لە ساڵی ٢٠١٤ زیاترین ڕێژەی لە خۆ دا دەگرێ.
هەر وەها بە پێی ئامارێکی فەرمی " ثبت و احوال" پارێزگای کوردستان لە ساڵی ڕابردوودا، هاوسەرگیری ١٠ منداڵی ژێر ١٠ ساڵ تۆمار کراوە.
شایانی باسە کە ڕێژەی هاوسەرگیری منداڵان لە شاری تاران-یش لە ئاستی قەیراناوی دایە. ئامارەکان ڕوونی دەکەنەوە کە ئەو منداڵانە کە لە تەمەنی ١٠ ساڵ- تا ١٤ ساڵ منداڵیان دەبێ لە هەڵسەنگاندی لەگەڵ کەسانێک کە لە تەمەنی ٢٠ ساڵ یان سەروتر دووگیان دەبن، ٥ تا ٦ بەرامبەر زیاتر لە مەترسی مردن دان و ئەوانەی کە لە تەمەنی ١٥ تا ١٩ منداڵیان دەبێ ٢ تا ٣ بەرامبەر لە مەترسی لە ناو چوون دان.
چالاکانی مافی منداڵ و کارناسان، جیاوازی ڕەگەزی، داب و نەریتێک کە هۆکارەکەی نەخوێندەواریەو هەژاری، وەک بنەمای ئەو چەشنە هاوسەرگیریانە دەزانن. دەرووناسانیش باس لە ئەوە دەکەن چونکە ئەو منداڵانە ڕەوتی ئاسایی ژیانیان تێپەڕ نابێ و ناتوانن وەک منداڵ ژیان بکەن، بە تێپەر بوونی کات وردە وردە تووشی نەخۆشی دەروونی دەبن.
(ش ب)