نامەیەک لە زیندانەوە: ژیانی ڕۆژڤانی شەش مانگە لە مەترسیدایە
12:07
ژنها
مێردین - ڕۆژڤانی شەش مانگە لە گروخانەدا لە گەڵ دایکی دا دەژیت و بە هۆی هەلومەرجی سەختی گرتوخانە توشی نەخۆشی بووە.
لەیلا ئەلەفتۆز باران، دایکی ڕۆژڤانی شەش مانگە و زیندانی سیاسیە لە گرتوخانەی شاری مێردینی باکوری کورستان. ناوبراو لەسەر ژیانی منداڵەکەی و دۆخی ناو گرتوخانە نامەیەکی ناردۆتە دەرەوە.
بەشێک لە نامەکەی:
"ناچارم منداڵەکەم لە لای خۆم بێت، چونکە کەسێک نیە ئاگای لێبێت، بەڵام ناتوانێت لێرە بژیت، چونکە منداڵە و بەرگەی هەموو زەحمەتیەکان ناگرێت.
کوڕەکەم نەخۆش کەوت، چونکە دکتۆری منداڵان نیە، دکتۆرێکی تر دەرمانی بۆ نوسی بە هەڵە بۆی نوسیبوو خەریک بوو کوڕەکەم بمرێت.
کاتێک منیان دەستبەسەر کرد، وەک ئەوەی فەرماندەیەکی پایەبەرزی گەریلا بم، مامەڵەیان لەگەڵ کردم، بە کۆپتەر منیان گواستەوە، هەرچەند منداڵەکەم تەنها پێنج مانگ بوو، بەڵام ئازاری زۆریان دام. لە کاتێکدا ئەو ڕووداوەی کە منی پێ تاوانبار کراوە، ئەو کات من دووگیان بووم، پێشم وتوون گەریلایەتی بە دایکێکی دوو گیان ناکرێت، بەڵام ئەوان وەک مرۆڤیش مامەڵە لەگەڵ خۆم و منداڵەکەم ناکەن.
ئێستاش ماوەی ٤٥ ڕۆژە لە گرتوخانە دەمێنمەوە، لە قاوشێکدام ٤٥ کەسی تێدایە. ئێمە ناتوانین هەناسە بگرین دەبێت چۆن منداڵێک بەرگە بگرێت، منداڵەکەم هەمیشە نەخۆشە و بەر لە چەند ڕۆژیش توشی نەخۆشیەکی سەخت بوو کەسوکارم هات بردیان بۆ نەخۆشخانە و دیسان هێنایانەوە بۆ لام، زۆر جاریش ڕێگە بە کەسوکار نادرێت بێن بۆ لامان.
لەسەدەی ٢١ میندا ئێمەی ژنان لە گروخانەکاندا منداڵ بەخێو دەکەین، ڕووبەڕووی نادادوەرانەترین یاسا دەبینەوە کە یاسای تورکیایە. من لێرەوە دوادەکەم کۆتایی بەو زولمە بهێندرێت، وەک دایکێک داوای پشتگیری لە مرۆڤایەتی دەکەم، وەک ئەو ژنانەی لەناو گروخانەدا پشتگیریم دەکەن."
(ش ب)