ژنێک لە لە ڕووداوێکی نادیار گیان لە دەستدەدات

12:42

ژنها

قەڵادزێ - شه‌وی‌ رابردوو له‌گوندێك سه‌ر به‌قه‌ڵادزێ‌ ژنێک بە گولـلە گیان لە دەستدەدات

سەرچاوەیەک لەپۆلیسی قەڵادزێ به‌ ئاژانسەکەمانی ڕایگەیاند لەگوندی خڕەبەردانی قەڵادزێ ژنێک بە گولـله‌ گیانی لەدەست داوە‌و هێشتا هۆکارەکەی دیار نیە.

هەروەها تەرمی ژنه‌كه‌ ڕەوانەی بزیشکی دادوەری قەڵادزێ کراوە، بەدواداچوون بۆ ڕووداوەکە بەردەوامە.

(ش ب)