دووەمین کۆنگرەی کۆمەڵگای ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەڕێوەچوو
15:21
ژنها
ناوەندی هەواڵ – کۆمەڵگای ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بەلێدوانێک بەڕێووەچوونی دووەمین کۆنگرەی خۆی ڕاگەیاند.
لە لێدوانەکەی کەژار کە وێنەیەکی بۆ ئاژانسەکەمان نێردراوەدا هاتوە: "دووەمین کۆنگرەی کۆمەڵگای ژنانی ئازادی رۆژهەڵاتی کوردستان (کژار)، بە بەشداری نوێنەرانی هەموو بەشەکانی خەبات لە نێوان رۆژانی ١٢ هەتا ١٤ی مانگی ئۆکتۆبەر، لە ژێر دروشمی "بە ڕێبەرتی ئازاد، شۆڕشی ژن لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بونیاد دەنێین " بەڕێوە چوو."
دەقی لێدوانەکی کەژار بۆ بەڕێوەچوونی دووەمین کۆنگرەکەیان:
دووەمین کۆنگرەی کۆمەڵگای ژنانی ئازادی رۆژهەڵاتی کوردستان (کژار)، بە بەشداری نوێنەرانی هەموو بەشەکانی خەبات لە نێوان رۆژانی ١٢ هەتا ١٤ی مانگی ئۆکتۆبەر بەڕێوەچوو. کۆنگرە لە کەسایەتی شەهیدان بێریڤان هەژار و زیلان سەردەشت دا بۆ وەبیرهێنانەوەی هەموو شەهیدانی قۆناغی بونیادنانەوە، بە خولەکێک بێدەنگی دەستی پێکرد. دواتر بەشێک لە پەرسپەکتیفەکانی ڕێبەر ئاپۆ کە بە بەرفراوانی پێڤاژۆ، کێشەکانی کۆمەڵایەتی و خەباتی ژن دەنرخێنێ خوێندرایەوە."
لە کۆنگرەکەدا پەیامی کۆردیناسیۆنی کەژەکەش خوێنرایەوە کە تیایدا دووهەمین کۆنگرەی کژار بە جۆش و بڕیارداری شۆڕشی ژن لە ڕۆژئاوا پیرۆز کرابوو و سڵاو ناردرابوو بۆ خەتی بەرخۆدانی هەڤاڵانی شەهیدی ڕۆژهەڵاتی کە لە کەسایەتی شەهید شیرین عەلەم هولیدا بەردەوامی بە ڕێگای ساکینە جانسز دەدرێ و ڕۆژ بە ڕۆژ پەرە دەستێنێ. کۆردیناسیۆنی کەژەکە پێڤاژۆی هەیی بۆ ڕەوشی ژنان لە ئێران بە گشتی و بە تایبەتی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان گرنگ نرخاند و جەختی لەسەر بەرپرسیارێتی کژار لە بەرامبەر ئافراندنی هێزی چارەسەری و پێکهێنانی شۆڕشی ژن لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران کردەوە.
دوای ئەم پەیامە راپۆرتی بەڕێوەبەری کژار لەسەر کار و خەباتی دوو ساڵی ڕابردوو خوێنرایەوە و ڕەوشی سیاسی و ڕێخستنی بە تێر و تەسەلی خرایە بەر باس. پێڤاژۆی هەیی، ڕەوشی ژنان لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران، و لە بەرامبەر کێشەکانی کۆمەڵایەتی کە ڕووبەڕووی ژنان دەبێتەوە پێشخستنی هێزی چارەسەری و ئالتەرناتیڤ بوون باسی لەسەر کرا و گرینگی بەڕێخستنبوونی ژنان لە هەموو گۆڕەپانەکانی ژیان بە تایبەت لە بواری ئیدۆلۆژیک، سیاسی، ئابووری و پاراستنی جەوەریدا جەختی لەسەر کرایەوە.
کۆنگرەکە هەروەها هەل و مەرجی گۆشەگیری ڕێبەر ئاپۆی هەڵسەنگاند و لە سەر بنەمای کۆتایی هێنان بەو ڕەوشە، پێویستی بونیادنانی نەتەوەی دێموکراتیکی دەستنیشان کرد.
لەسەر مژاری کێشەکانی کۆمەڵاتی، کۆنگرەکە هەرە زۆر جەختی لە چارەسەریەکان کردەوە و بەو پێیە لەسەر بنەمای بونیادنانی نەتەوەی دیموکراتیک ڕاوەستە لەسەر پێکهاتەبوونی کژار کراو و ئەوەی کە دەبێت خۆی لە بوارەکانی سیاسی، ئابووری، کۆمەڵایەتی، ژینگەپارێزی، حقوقی، چاند و هونەر، پاراستنی جەوهەری، دیپلۆماسی و پەروەردەیی خۆی بەڕێکخستن بکات.
تێکۆشانی هاوبەش و یەکگرتنی ژنانیش لە کۆنگرەکەدا خرایە بەر باس، کژار لەسەر بنەمای سیاسەتی دیموکراتیک لەگەڵ هەموو ڕێخستن و کەسایەتی ئانتی فاشیست و ئانتی کاپیتالیست تێکۆشانی هاوبەش و یەکگرتوویی پێش دەخا.
کۆنگرە لە بەردەوامی کارەکانی خۆیدا خەباتی دووساڵەی کژاری نرخاند، پێداچوونەوە بەسەر پەیماننامەی کژار کرا و بەڕێوەبەرییەکی ١٢ کەسی هەڵبژێردرا.
دووەمین کۆنگرەی کژار بە دروشمی " بە ڕێبەرتی ئازاد، شۆڕشی ژن لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بونیاد دەنێین" پلانسازیەکی بەرفراوانتری بۆ خەباتی داهاتوو ئامادە کرد.
کۆنگرەکە بە وتنەوەی دروشمەکانی "بژی سەرۆک ئاپۆ. بێ سەرۆک ژیان نابێ، ژن ژیان ئازادی" کۆتایی پێهات."
(ش ب)