مامۆستایانی ڕانیە بەردەوامن لە چالاکیەکانیان
11:57
ژنها
ڕانیە - مامۆستایانی شارۆچکەی رانیەی سەر بە ئیدارەی راپەڕین، بە رێپێوان ئەنجامدانی چالاکی هونەری، درێژە بە ناڕەزایەتییەکانیان دەدەن.
له درێژه‌ى چالاکییه‌کانیاندا، سه‌ر له به‌یانى ئه‌مڕۆ مامۆستایانى سنورى ئیداره‌ى ڕاپه‌ڕین له به‌رده‌م به‌رێوبه‌رێتى په‌روه‌رده‌ى ڕانیه تا به‌رده‌م مۆنۆمێنتى ده‌روازه‌ى شارۆچکه‌که به رێپێوانێکى هێمنانه رێییان پێوا.
دواتر، له‌به‌رده‌م مۆنۆمێنتی دەروازەی شارۆچکەی رانیە، لێدوانى رۆژنامەوانی درا و مامۆستایان جەختیانکردەوە، هەتا ئەو کاتەی داواکارییەکانیان جێبەجێ دەکرێت، درێژە بە ناڕەزایەتییەکانیان دەدەن و بەردەوامیش دەبن لە بایکۆتکردنی دەوام.
له کۆتاییدا به شانۆیه‌ک له ژێر ناوى (شۆڕشى سپى)، کۆتایى به چالاکییه‌که هات.
(ش ب)