بەرەی ژنانی ئەلشەهبا دژی داعش چالاکیەکیان ئەنجامدا
13:23
ژنها
شەهابا - بەرەی ژنانی ئەلشەهبا لەبەرامبەر ئۆتۆمبێلێکی دۆشکا لەسەری چەتەکانی داعش چالاکیان پێکهێنا، لە ئەنجامی چالاکییەکەدا دۆشکاکە بە تەواوی لە ناو چوو هەروەها سوپای تورکیا دیسان هێرشی کردە سەر خالەکانی هێزەکانی شۆڕشگێڕی لە گوندی هەسیە، ئۆمل قورا، ئومول هۆش و هەربەل کرد کە پێشتر ئازادکراون .
چەتەکانی داعش ئەوانەی کە لە موسڵ هێواش هێوش بەرەو لەناوچون دەچن هێرش دەکەنە سەر شارەکانی تر. بەرەی ژنانی شەهبا لە گوندی حەربەل سەربە هەرێمی ئەلشەهبا چالاکییەکی بە کاریگەریان لە دژی دۆشکایەک پێکهێنا. بە پێ زانیاری پەیامنێرمان، دەوترێت کە لە ئەنجامی چالاکییەکەدا دۆشکایێک ڕوخێنرا و ژمارەیەک زۆر لە چەتەکانی داعش کوژران.
لە لایەێکی تر ئەمڕ سوپای تورک و چەتەکانی کوالسیۆنی سوریای سەربە ئەوان، هێرشیان کردە سەر گوندەکانی ئومەل قورا و هەسیا سەربە شەهبا و گونەکانی ئومەل هۆش و هەربەل کە ئەکەوێتە باکوری شارۆچکەی ماری. لە هەمان کاتداسوپای تورکیا خاڵەکانی هێزەکانی شۆڕشگێری لەو گوندانە تۆپباران دەکەن.
تۆپباران تا ئێستاش بەردەوامە.
(ش ب)