ئەنجامی شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوەکانی کەرکوک
12:33
ژنها
کەرکوک - لە شەڕ و رووبەرووبونەوەکانی شاری کەرکوک، کە تا ئێستاش ناوبەناو بەردەوامی هەیە ٧٢کەس شەهیدبوون و ٢٠٠ کەسی دیکەش برینداربوون.
دوێنێ لەکاتی رووبەرووبوونەوەی چەتەکانی داعش لە شاری کەرکوک، ژمارەیەک لە پێسمەرگە و هێزە ئەمنییەکان و هاوڵاتیانی مەدەنی شەهید و برینداربوون.
بەپێی زانیاریەکانی کە لە بەڕێوبەرایەتی تەندروستی راگەیاندراون ، لە ئەنجامی رووبەرووبونەوەکانی دوێنێ لە شاری کەرکوک، ٧٢ کەس شەهیدبوون و ٢٠٠ کەسی دیکەش برینداربوون.
ئەوەش زانراوە، کە لەناو شەهید و بریندارەکاندا جیاواز لە پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان، هاوڵاتی مەدەنیشی تیدایە.
سەرلەبەیانی دوێنێ کاتژمێر ٤:٠٠ چهتهکانی داعش دزەیان کردە ناو شاری کهرکوک و بهتایبهت له گهڕهکانی (یهکی حوزهیرا،ئهسرا مهفقودین، دۆمیز، تسعین و حەی عەسکەری )، لەناو چەند بینایەکدا خۆیان جێگیرکرد، هیزە ئەمنییەکان و پێشمەرگە و گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار-یش رووبەروویان بوونەوە و شکستیان بە هێرشەکانیان هێنا.
لەئێستاشدا جاریکی دیکە شەڕ و پێکدادان لەنێوان چەتەکانی داعش و هێزە ئەمنییەکانی کەرکوکدا هەیە لە گەرەکەکانی دۆمیز، ئەسرا و مەفقودین.
(ش ب)