شارۆچکەی حەمدانیە لە موسڵ ئازاکرا

15:09

ژنها

ناوەندی هەواڵ - شارۆچکه‌ى حه‌مدانیه‌ له‌ باکورى شارى موسڵ به‌ ته‌واوى کۆنترۆڵ کرا، ئه‌وه‌ش دواى ئه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ڕێکى سه‌ختى تێدا به‌ڕێوه‌چوو.

که‌مێک پێش ئێستا ڕاگەیاندرا که‌ شارۆچکه‌ى حه‌مدانیه‌ به‌ ته‌واوى کۆنرۆڵکراوه‌.

شارۆچکه‌ى حه‌مدانیه‌، شارۆچکه‌یه‌کى مه‌سیحى نشینه‌ و له‌ باکورى شارى موسڵه‌، ئه‌مڕۆ شه‌ڕێکى سه‌ختى تێدا به‌ڕێوه‌چوو.

جێگەی ئاماژەیە ئۆپراسیۆنی ئازادکردنی موسڵ ماوەی حەفتەیەکە دەستی پێکردوە و تا ئێستا سوپاى عێراق و هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌ له‌ پێشڕه‌ویدان.

(ش ب)