لەماوەی هەفتەیەکدا چوار هاوڵاتی کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە

11:01

ژنها

ناوەندی هەواڵ – چوار هاوڵاتی لە شارەکانی قەسری شیرن، گیلان غەرب ، کامیاران کۆتاییان بە ژیان خۆیان هێنا.


بە پێی ڕاپۆڕتێکی مافی مرۆڤی کوردستان، لە ماوەی هەفتەی ڕابڕدوو لانی کەم چوار کەس لە شارەکانی قەسری شیرن، گیلان غەرب و کامیاران کۆتاییاەن بە ژیان خۆیان هێنا.


دەوترێ کە لە ماوەی هەفتەی ڕابردو تەنیا لە شاری قەسری شیرین دوو کەس بە ناوە مێهران حاتەمی نژاد و موحەممەد ڕەزا شادان فەڕ کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە. هاووڵاتێکیش بە هۆی کێشەی ئابووری خۆی هەڵاوەسیوە. لە شاری کامیارانیش کەسێک بە ناوی فەردین قوربانی کە خێزاندارە بە هۆی کێشەی ئابووری و گیرۆدە بوون بە مادفە هۆشبەرەکان کۆتایی بە ژیانی هێناوە.

خۆکوشتن یەکێک لەو دیاریدانەیە کە لەساڵانی دوایی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان زیادی کردوە، پسپۆڕانی دەرونناسی زیاتر هۆکارەکەی بۆ لاوازی ئابوری و ئەو سیاسەتە دەگەڕێننەوە کە لەسەر کۆمەڵگای ڕۆژهەڵات بەڕێوەدەچێت.

(ش ب)