تەرمی زەینەب ئەلپی کە ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا، بەخاکسپێردا

21:43



ژنها

تەرمی زەهرا ئەلپی گیراوی سیاسی کورد کە بەمەستی شەرمەزارکردنی سیاسەتی شەڕی حکومەتی ئاکەپەو گوشارەکانی سەر گەلی کورد لە گرتوخانەی گەبزە ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا، ئەمڕۆ بنەماڵەکەی بۆ وەرگرتنەوەی تەرمی زەهرا لە مێرسینەوە چوونە پزیشکی دادوەری یەنی بۆسنای ئەستەنبوڵ و دوای وەرگرتنەوەی تەرمی ناوبراو برایە مێرسین. هاوکات ڕێوەبەرو ئەندامانی TUAD، YAKAYDER، HDP و KJA ئامادە بوون.

سەرەتا لەبەردەم بینای پزیشکی دادوەری بەندی ڕێگری دانران، دواتر "سەیدخان ئەلپی" باوکی زەهرا بەمەبەستی ناسینەوەی تەرمەکە چووە پزیشکی دادوەری. ئامادەبووان لە دەرەوە بە وتنەوەی دروشمی "شەهید نامرن"، "بژی سەرۆک ئاپۆ"، درێژەیان بە گردبوونەوەی خۆیان دا.

دوای سەیدخان باوکی زەهرا تەرمەکەی ناسیەوە لەبەردەم ئامادەبوواندا لێدوانێکی راگەیاند.

"زەهرا تەنها شەهیدی من نیە، بەڵکو هی هەموومانە"
ئەلپی بە وتنی "سەری هەمووان خۆش بێت" دەستی بە قسە کردن کردو وتی: "زەهرا تەنها شەهیدی من نیە، بەڵکو هی هەموومانە. کچەکەم لەدژی سیاسەتی فاشیستی "ئاکەپە" ئاگری لەجەستەی خۆی بەردا. سەری هەموو گیراوانی سیاسی و گەلی کورد خۆش بێت."

عارف یڵماز، سەرۆکی سەندیکای کەسوکاری زیندانیان(TUHAD) ناڕەزایەتی بەرامبەر سیاسەتەکانی حکومەت پیشانداو وتی :"ئەم چالاکیە وەکو چالاکی مەزڵومەکان، بێریڤانەکان و بێریتانەکانە. ئەوەش کە زەهرا بۆ ئێمەی بەجێهێشتووە هێڵی بەرخۆدانە."

دواتر عارف چنار، ئەندامی بەڕێوەبەری ناوەندی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) ئاشکرای کرد کە چالاکی فیداییانەی زەهرا ئەلپی لەئەنجامی سیاسەتی حکومەتی "ئاکەپەیە"و وتی :"لە کەسایەتی زەهرادا بەڕێزەوە سەری خۆم لەبەرامبەر هەڤاڵانی ژنی بەرخۆدێر دادەنەوێنم. چنار دەستنیشانی کرد کە کەس ناتوانێ ئەوان لەناو ببات و وتی: "ئێمە هەمیشە بەرخۆدان دەکەین."

دواتر تەرمی زەهرا ئەلپی بە ئۆتۆمبێلی گواستنەوەی تەرمی شارەوانی ئاکدەنیزی مێرسین بە مەبەستی بەخاک سپاردن بەرەو ناوچەی ئاکدەنیزی مێرسین بەڕێ کرا.
(ش ب)