داوای ٢٣ ساڵ سزای زیندانی بۆ چاغرەل دەمیرەل دەکرێت

13:34

ئامەد - دادگای تورکیا داوای ٢٣ ساڵ سزای زیندانی بۆ چاغرال دەمیرەل کرد سەرۆکی فراکسیۆنی هەدەپە کرد.

لەو داوانامەی بۆ دادگایی کردنی چاغراڵ دەمیرەل ئامادەکراوە، ئاماژە بە بەشداری ناوبراو دەکرێت لە چەندین چالاکی و ڕێپێوان و بە دوور لە چالاکی پارتێکی سیاسی پێناسە کراون و وەک بەشێک لە خەباتەکانی ڕێکخستنی پەکەکە بەناو کراون.

سەرۆکی دادگای شاری ئامەد لە داواکاری نامەکەی چاغراڵ دەمیرەل ئاماژەی بەوەش کردوە کە ناوبراو بەشداری کردوە لە ١٠ لێدوانی ڕۆژنامەوانی و ڕێپێوانی دژی حکومەت.

بڕیارە لە مانگی شوبات یەکەم دانیشتنی دادگایی کردنی چاغراڵ لە پێنجەمین دادگای سزا قورسەکانی شاری ئامەد بەرێوەبچێت.