ژنە چالاکێکی مافی مرۆڤ ڕەوانی زیندانی ئەوین کرا

13:50

ناوەندی هەواڵ - ژنە چالاکێکی مافی مرۆڤ کە پێشتر دەستبەسەر کرابوو بەربەیانی ئەمرۆ رەوانەی زیندان ئەوین کرا، هەروەها لەلایەکی دیکە خوێندکارێکی بەهایی لە خوێندن بێبەش کرا.

بەرەبەیانی ئەمرۆ ژنە چالاکێکی مەدەنی بە ناوی "ئاتنا دائمی" کە دوو مانگ لەمەوبەر لەلایەن هێزەکانی ڕژێمی ئێران دەستبەسەرکرابوو، ڕەوانەی زیندانی ئەوین کرا.

راگەیاندرا ناوبراوو بەتومەتی هەوڵدان لە دژی رژێمی ئێران لەلایەن دادگاوە بڕیاری ٧ ساڵ زیندانی کردنی بۆ دەرکرا و رەوانەی زیندانی ئەوینی تاران کرا .

لەلایەکی دیکە گوشار لە سەر پێکهاتەکانی ناو ئێرانیش لەلایەن هێزەکانی رژێمەوە بەردەوامە ، بەپێی بەهایی نیوز خوێندکارێکی تەمەن ١٥ ساڵان بەناوی بوردیا روح الفدا لە شاری ڕەشت لە بەر بیروباوەری بەهایی لە خوێندن دەرکرا .