لە ئۆسلۆ باڵیۆزخانەی ڕۆژئاوای کوردستان کرایەوە

17:31

ئۆسلۆ - ئێوارەی ئەمڕۆ بە مەراسیمێکی شایستە یەکەم باڵیۆزخانەی ڕۆژئاوای کوردستان لە ئۆسلۆی پایتەختی نەرویج کرایەوە.

دوای ئەوەی ڕۆژئاوای کوردستان نوێنەرایەتی خۆی لە هەر یەک لە شارەکانی سلێمانی، مۆسکۆ، بەرلین، ستۆکهۆلم و پاریس کردەوە ئەمڕۆ ئێوارە بۆ یەکەم جار باڵیۆزخانەی خۆی لە شاری ئۆسلۆی پایتەختی نەرویج کرایەوە.

لە مەراسیمەکەدا ژمارەیەکی زۆری نوێنەرانی خۆبەرێوەبەری رۆژئاوا، ئاسیا عەبدوڵڵا و سالح موسلیم هاوسەرۆکانی پەیەدە، سینەم محەمەد ئەندامی دەستەی ڕێوەبەری تەڤدەم ژمارەیەکی زۆری میوانان ئامادەی بوون.

مەراسیمی کردنەوەی باڵیۆزخانەی ڕۆژئاوا تا ئێستاش بەردەوامە.