شارەوانی بەدلیس دەستی بەسەر داگیرا

15:40

بەدلیس - دوای دەستبەسەرداگرتنی شارەوانی بەدلیس لەلایەن ئاکەپەوە، وەزارەتی ناوخۆی تورکیا، پارێزگارەکەی خۆی بەناوی ئەحمەد چنار، وەکو خۆسەپێنەر (قەیوم) بەسەر شارەوانی بەدلیسدا سەپاند.

بە گوێرەی ئەو راگەیاندنەی کە لەلایەن پارێزگاری بەدلیسەوە بڵاو کراوەتەوە، بەهۆی لێپرسینەوەی داواکاری گشتی کۆماری لە شارۆچکەی بەدلیس، لە هاوسەرۆکی شارەوانی شارۆچکەکە حسێن ئۆلان بە تۆمەتی (ئەندامبوون لە رێکخستنی قەدەغەکراو) لەلایەن داواکاری گشتی دەستبەسەر کراوە.

ئەو راگەیاندنە ئاماژەی بەوەکردووە، دوای دەستگیرکردنی حسێن ئۆلان، لەئێستادا وەک خۆسەپێنەر، ئەحمەد چناری پارێزگار، لە شوێنی ئەو داندراوە.