هاچێ کەمەر پەیامنێری دەنگی ئەمەریکا لە ئامەد دەستگیر کرا

15:51

ناوەندی هەواڵ - ڕۆژنامەوانی سەربەخۆ و پەیامنێری دەنگی ئەمەریکا هاچێ کەمەر ناسراو بە خەجیجان فەرقین لەلایەن حکومەتی تورکیاوە لە ئامەد دەستگیر کراوە.

بە پێی هەواڵی دەنگی ئەمریکا، ڕۆژی شەممە ناوبراو دەستگیرکراوە و بنەماڵەکەشی دەڵێن: بەهۆی یاسای باری نائاسایی لە ناوچەکەدا تەنانەت پارێزەرەکەشی ناتوانێت بۆ پێنج ڕۆژ پەیوەندی پێوە بکات.

لە پاش کودەتا شکستخواردوەکەی تورکیا لە مانگی 7 بەهۆی ڕاگەیاندنی باری نائاسایی بەسەدان ڕاگەیاندنکار و ڕۆژنامەوان و چالاکوان و سیاسەتمەدار لە تورکیا دەستگیر کراون.

هەروەها لە ڕۆژی شەممە بی بی سی ڕایگەیاند ڕۆژنامەوانێک کە کار کار بۆ بەشی تورکی ئەوان دەکات لە لەلایەن پۆلیسەکانی تورکیاوە دەستگیر کراوە. بی بی سی لە ڕاپۆرتەکەیدا ڕایگەیاندووە هەچی کەمەر لە کاتێکدا دەستگیر کراوە کە ڕاپۆرتی لەسەر کارەساتی کانێکی خەڵوز دەکرد لە ناوچەی سێرت.