ئازادکردنی ژیان بە شۆڕشی ژن بە زمانی تامیلی چاپ کرا

15:27

ناوەندی هەواڵ - نامیلکەی 'ئازادکردنی ژیان'-ی ئۆجالان بەزمانی تامیلی بڵاوکرایەوە.

نامیلکەکە لە ٢٧ مژداری ساڵیادی دامەزراندنی پارتی کرێکارانی کوردستان PKK بڵاو کرایەوە کە ئەم ڕۆژە لەوڵاتی تامیلەکان وەکو ڕۆژی قوربانیان و شەهیدان بەناو دەکرێت.

نامیلکەکە بەناوی 'ئازادکردنی ژیان بە شۆڕشی ژنان' کە چەند پەرتوکێکی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان وەک سەرچاوە کەڵکیان لێ وەرگیراوە، لەلایەن چاپخانەی پراگنای بە زمانی تامیلی بڵاو کرایەوە. ئەم نامیلکەیە لە وەبیرهێنانەوەی قوربانیانی کۆمەڵکوژی و تێکۆشەرانی پڵنگەکانی تامیل لە مولیڤایکال موتتران ناسێندرا.

نادولو پۆنکوژالی یەکێک لە فێمێنیست و چالاکانی مافی مرۆڤی تامیلی وەرگێڕی کردووەو دکتۆر ن. مالاسی پێشەکی بۆ نوسیوە.