بە هۆی سوتانەوە ١٣ کچە خوێندکار ژیانیان لە دەستدا

13:22

ئەدەنا - لە شارۆچکەی ئالاداخی سەربە شاری ئەدەنەی تورکیا، ئاگرێک لە ناو بەشە ناوخۆیی خوێندکاران کەوتەوە و لە ئەنجامدا ١٣ کچە خوێندکار سوتان و گیانیان لەدەستدا.

ئێوارەی دوێنێ لە گەڕەکی سینان پاشای شارۆچکەی ئالاداخی سەربە شاری ئەدەنە، بە هۆکارێکی نەزانراو ئاگرێک لە بەشە ناوخۆیی خوێندکارانی کچ کەوتەوە و بە هۆیەوە ١٣ خوێندکار گیانیان لەدەستدا.

زۆربەی ئەو خوێندکارانەی سوتاون خەڵکی گوندەکانی دەوروبەری شارۆچکەکە بوون و بۆ خوێندنی قۆناغی ئامادەیی و ناوەندی کە لە گوندەکانیان نیە، چووبوونە ئەو شارۆچکەیە.