ئەندامانی ژن لە شارەوانیەکانی ڕۆژئاوا فێری خۆپاراستن دەکرێن

15:51

دێرك – ئه‌ندامانی ژن له‌ شاره‌وانی شاری دێرك له‌ رۆژئاوای كوردستان، بە مەبەستی خۆپاراستن فێری بەکارهێنانی چه‌ك‌ دەکرێن.

دوای ئەوەی‌ ده‌ستی کاروباری شاره‌وانیەکان لە كانتۆنی جزیره‌ی ڕۆژئاوای کوردستان هۆشیاری دایە تێکڕای ئەندامانی لەسەر گرنگی فێربوونی خۆپارستن، ئه‌ندامانی ژن له‌ شاره‌وانییەکانی گه‌ل له‌ هه‌رێمی كۆچه‌رات، به‌رئاڤێ‌ و دێرك به‌شداریان کرد لە خولێكی په‌روه‌رده‌یی 15 ڕۆژی بۆ فێربوونی چەک و چۆنێتی خۆپاراستن.

بەشداربووانی خولەکە ڕایانگەیاند، دەبێت سەرجەم ژنان و هەموو ئەندامانی شارەوانیەکانی ڕۆژئاوا بزانن چۆن بەرگری لە خۆیان بکەن و فێری ڕێبازەکانی خۆپاراستن ببن، چونکە ئەوان بە قۆناغێکی سەختدا تێدەپەڕن.