سلێمانی، ژمارەیەک لە مامۆستایانی ناڕازی دەستگیرکران

10:39

سلێمانی – سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ژمارەیەک لە مامۆستا و ئەندامانی ئەنجومەنی دەستەی ناڕازی مامۆستایان لە لایەن ئاسایشی سلێمانیەوە دەستگیرکران.

بڕیاربوو ئەمڕۆ کاتژمێر ٩:٠٠ جاریکی تر مامۆستایانی ناڕازی لەبەردەم پەروەردەی رۆژئاوا گردببنەوە و دەست بە خۆپیشاندان بکەن، بەڵام پێش دەستپێکردنی خۆپیشاندان ژمارەیەک لە مامۆستایان دەسگیرکران.

تا ئێستا ئەو مامۆستایانەی کە لەلایەن ئاسایشی سلێمانیەوە دەستگیرکراون" گوڵاڵە سدیق، عوسمان گوڵپی، سامان تاهر، ئاوات حەسەن، ئازاد حەمە فەرەج،ئاوات ئازاد و چەند مامۆستایەکی ترن.

هەروەها ئەو مامۆستایانەی بە مەبەستی خۆپیشاندان لە بەردەم پەروەدەی ڕۆژئاوا گردبوونەتەوە، ڕێگریان لێدەکرێت، ژمارەیەکیش دەستگیرکراون، هاوکات ڕێگە بە ڕۆژنامەوانان نادرێت، وێنەی چالاکی مامۆستایان بگیردرێت.

جێگەی ئاماژەیە کە ژمارەیەکی زۆری هێزی ئەمنیش لە بەردەم پەروەدەی ڕۆژئاوا جێگیر کراون.