کچەکەی بەرامبەر دەستەیەک نان فرۆشتوە

14:53

حەلەب - پەنابەرێکی دانیشتوی گەڕەکێکی ڕۆژهەڵاتی حەلەب ڕادەگەیەنێت، پیاوێک کچەکەی بە دەستەیەک نان فرۆشتوە بە چەتەکانی کوالیسیۆنی سوریا.

دۆخی دانیشتوانی گەڕەکەکانی ڕۆژهەڵاتی شاری حەلەب زۆر خراپە، ئەوان لەژێر دەسەڵاتی چەتە دڕندەکانی کوالیسیۆنی نیشتمانی سوریادا دەژین. لە لایەکی ترەوە هێزەکانی ڕژێم تۆپبارانی ناوچەکە دەکەن، بەم هۆیەشەوە ژیانیان وەکو دۆزەخی لێهاتووە.

ژنێک لە کۆڵانی بوستان پاشای ڕۆژهەڵاتی حەلەب کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت رایگەیاند، ئەوان لە ژێر دەستی چەتەکانی کوالیسیۆن زۆر زەحمەتیان بینیوە، بەم شێوەیە درێژەی بە قسەکانی دا: "هاوڵاتیانی سوریا زەحمەتی زۆریان لەژێر دەستی چەتەکان کێشاوە، جارێکیان لە گەڕەکەکەماندا چەتەکانی کوالیسیۆن دەستەیەک نان(هەشت نانی تێدایە)یان دا بە پیاوێک و لە بەرامبەریدا کچکەیان برد".

ژنە پەنابەرەکە دەستنیاشنی کرد کە چەتەکان پێداویستییەکانی ژیانیان شاردوەتەوە و نایدەن بە هاوڵاتیان، ناوبراو وتیشی: "دەست دەگرن، بەسەر کەل و پەل و پێداویستیەکانی ژیان، بەسەر ماڵ و موڵکی هاوڵاتیان، لەلایەکیترەوە نرخی شتومەکیان ٢ جار زیاتر کردوە."

لە کۆتایشدا ئەو ژنە داوای لە نەتەوە یەکگرتوەکان کرد کە ئەرکی مرۆڤایەتی خۆیان پێک بێنن و ڕێگە نەدەن چیتر یاری بە چارەنوسی هاوڵاتیان بکرێت لە سوریا.