تەرمی سەبیحە رادەستی بنەماڵەکەی ناکرێتەوە

15:15

ئامەد - تەرمی سەبیحە ئوچۆش کە لەلایەن پۆلیسەوە کوژراوە نادرێتەوە بە بنەماڵەکەی و ماوەی ١٠ ڕۆژە کە لە نەخۆشخانەدا رادەگیرێت.

تەرمی سابیحە ئوچۆش، خوێندکاری زانکۆ کە لە کۆڵانێکی شاری ئامەد لەلایەن هێزەکانی پۆلیسی تورکیاوە بە کوژراوی گەیەندابووە نەخۆشخانە بە بیانەی پشکنینی تێستی (دی ئێن ئەی) ١٠ ڕۆژە لە نەخۆشخانەیە و رادەستی بنەمالەکەی ناکرێتەوە.

بنەماڵەی "سابیحە ئوچۆش" بۆ ئەوەی تەرمی کچەکەیان بە خاک بسپێرن لە شاری وان چاوەڕێی پشکنینی (دی ئێن ئەی) دەکەن.