ناوەندی ژنانی کورد لە شام، بە ئەرکەکانی هەڵدەستێت

16:06

شام – بەرێوەبەری ناوەندی ژنان لە گەڕەکی "زۆراڤای" شام رادەگەیەنێت، سەرەڕای ئەوان ڕووبەڕووی زەحمەتی زۆریش دەبنەوە، بەڵام توانیویانەی بە ئەرکەکانیان هەڵسن.

له‌ گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی شوڕشی ڕۆژئاوای كوردستان ژنان له‌ هه‌موو گۆڕپانه‌كانی تێکۆشاندا بە شێوەیەکی چالاک دەستیان بە کار کردن کرد. ژنان ته‌نیا به‌ ڕۆژئاوا سنوردار نه‌مان له‌هه‌مان كات دا له‌ باكوری سوریاش و لە شارەکانیتر توانیان پەرە بە خەباتەکانیان بدەن. نمونەی یەکێک لە خەباتەکانیشیان ناوه‌ندی ژنانە لە شامی پایتەختی سوریا.

ناوه‌ندی ژنان له‌ گه‌ڕەكی "زۆراڤا"ی شامی پایتەختی سوریا کە لەلایەن ژنانی کوردەوە بەڕێوەدەچێت، تایبەتە بە کاروخەباتەکانی ژنان، لە بارەی چۆنێتی کارکردن لەو هەلومەرجەی ئێستادا له‌تیفه‌ ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوبه‌ری ناوەندەکە ده‌ستنیشانی كرد کە ئامانجیان‌ خۆگه‌یاندن به‌ هه‌موو ژنان.

"ئاماجمان ڕێخستن كردنی ژنانه‌"

له‌ تیفه‌ ئه‌حمه‌د، وتی: وەک ناوەندەکەمان ڕووبەڕووی هه‌موو زۆری و زه‌حمه‌تیێك بوینه‌وه،‌ سەرەتا ئێمە تەنها پێنج ژن بووین کە ناوه‌ندی ژنانمان كرده‌وه. ‌بەو شێوەیە به‌رده‌وام بووین.‌ ئامانجمان لە كردنه‌وه‌ی ناوەندی ژنان به‌ڕێکخستنكرنی هێزی ژنانی كورد و عه‌رب و سریانی و هه‌موو نه‌ته‌وكانیتر بوو. ڕژێم بۆ ترساندنی هاوڵاتیان زۆرهه‌وڵیدا كه‌ ژنان هاتوچۆی ناوەندەکەمان نه‌كه‌ن. ڕەنگە له‌ كانتۆنه‌كاندا بەو ئاستەی ئێرە ژنان ڕووبەرووی گوشار نەبنەوە، به‌ڵام ئێمه‌ له‌ شام هه‌موو ڕۆژێك‌ ڕووبه‌ڕووی زۆری و زەحمه‌تی ده‌بینه‌وه‌.

"ڕژێمی به‌عس بە گوێرەی سیسته‌می خۆی ژنان په‌روه‌رده‌ ده‌كات"

لە بەردەوامی قسەکانیدا لەتیفە وتی: "ڕژێمی بەعس بە گوێرەی سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتداری خۆی ژنان په‌روه‌رده‌ ده‌كات. ناوه‌ندی ژنان بۆ چاره‌سەر‌كردنی گرفت و پرسەکانی ژنانە. بۆیه‌ ده‌بێت هه‌موو ژنان و دایكان خاوه‌نداری له‌ ناوندەکەین بکەن".

"زۆرترین كه‌یسی جیابوونه‌وه‌ی هاوسەرگیری کچانی ته‌مه‌ن بچوك دێنه‌ به‌ر ده‌ستمان"

له‌تیفه‌ ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوبه‌ری ناوەندی ژنان لە گەڕەکی "زۆراڤا" لە کۆتاییدا سەرنجی ڕاکێشایە سەر زیاترین کێشەکانی ژنانو وتیشی:‌ "ده‌رباری ئه‌وكه‌یسانه‌ی دێنه‌ ناوه‌ندی ژنان زۆرترینیان كه‌یسی جیابونەوهی هاوسەرگیری تەمەنی منداڵانە بە تایبەتیشی کچانی تەمەن منداڵ.‌ ئێمه‌ وه‌كو ناوه‌ندی ژنان هاوسەرگیری له‌ خوار ته‌مه‌نی 18ساڵ قبوڵ ناكه‌ین. ئه‌گه‌ر ژنان له‌ كانتۆنه‌كانی ڕۆژئاواوە بێن و سەردانمان بکەن، ئەوا ئێمە کەیسەکانیان بە بەڕێوەبەری دەستەی کاروباری ژنانی ئەو کانتۆنە ڕادەگەیەنین کە لێیەوە هاتوون.