دایکانی کورد لە ئەورپا لە چالاکی ئێشکگرتن دان

16:34

میونخ – دایکانی کورد لە شاری میونخ-ی ئەڵمانیا لە چالاکی ئێشکگرتندان بۆ ئازادی ئۆجالان.

دایکانی کورد (رابیعە ناس، دایکی هۆزان، سەیران یڵدرم و هێلین ئامەد) ئەمرۆ چالاکی ئێشکگریان گرتە ئەستۆ .

دایکانی کورد لە ڕۆژی یەکشەمەوە سەرەڕای ئەوەی کە هەوا زۆر ساردە لە بەیانی زوو هەتاوەکو ئێوارە لە چالاکی ئێشکگرتندان.

چالاکوانێک بە ناوی "ڕابیعە ناس" کە دوو ڕۆڵەی لە ڕێگای ئازادیدا شەهید بوونە وتی: "هەتا وەکو تورکیا و دەوڵەتانی دەرەوە ڕێبەرمان ئازاد نەکەن ئەم چالاکیانە هەر بەردەوام دەبێت. تێکۆشینی ئێمە دژی مرۆڤەکان نییە بەڵکو لە دژی دەوڵەت و سیستەمە. با هەرگیز بیر لەوە نەکەنەوە کە بە کوشتن و گرتنی ڕۆڵەکانمان کۆتایمان پێدێت."

دایە ڕابیعە بانگەوازی لە هەر چوار لای کوردستان کرد کە یەک بگرن و بەتایبەتی داوای لە بارزانی و سیاسەتمەدارانی باشوری کوردستان کرد کە لە بەرژەوەندی گەلی کورد سیاسەت بکەن".

لای خۆشیەوە سەیران یڵدرم کە دایکێکی کوردەو لە شاری بۆچومی ئەڵمانیاوە بەشداری چالاکیەکەی کردوە و وتی: "سەرۆکمان دڵ، ڕۆح و گیانمانە. ئەگەر ڕێبەرمان ئازاد نەبێت ئێمەش ئازاد نابین."

سەیران دەستنیشانی کرد: "با ئەردۆغان دڵی خۆش نەبێت کە بەم شێوەیە دەتوانێت کۆتایی بە کورد بهێنێت. کورد ئەو کوردەی ١٠٠ ساڵ بەر لە ئێستا نییە، تا یەکمان بە زیندوویی بمێنێتەوە، بەرەوام دەبین لە تێکۆشان".

جێگەی ئاماژەیە چالاکی ئێشکگرتن بۆ ئازادی ئۆجالان لە ٢٥ی حوزەیرانی ساڵی ٢٠١٢ بە بێ وەستان بەردەوامە.