دیلەک ئۆجالان: دەسەڵات لە ئیرادەی ژنان دەترسێت
10:00
ئه‌نقه‌ره - دیله‌ك ئۆجه‌لان په‌رله‌مانتاری "هه‌ده‌په"ی شاری ڕوحا رایگەیاند، لە ماوەی دەسەڵاتی ئاکەپەدا زیاتر لە ١٤٠٠ ژن کوژراون.
دیله‌ك ئۆجه‌لان، پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتی گەلان(هەدەپە) له كۆبونه‌وه‌ی لێژنه‌ی گشتی پەرلەماندا دا قسه‌ی كرد‌و وتی: "له ساڵێك دا 335 ژن به ده‌ستی پیاوان کوژراون، هەروەها لە ئەنجامی ئەو شەڕەی بەڕێوەدەچێت لانی كه‌م 90 ژن ژیانیان له ده‌ستداوه و بریندار كراون. ئەو ئەنجامانەش، ڕوونی دەکەنەوە کە ئاکەپە بەرامبەر بە ئێمەی ژن، دەستی کردوە بە هێرشی ئایدۆلۆژی بە شێوەیەکی سیستەماتیک.
ناوبراو جەختیشی کردەوە: بە هۆی سیاسه‌تی ڕه‌گه‌زپه‌رستی "ئاكه‌په" كوشتنی ژنان له 40% زیادی كردوه، توندوتیژی له سه‌ر ژنان له‌م ساڵانەی دواییدا لەلایەنی ئابورری، ده‌رونی، كه‌لتوری و رەگەزیەوە بەڕێژەیەکی بەرچاو زیادیان كردوه.
دیلەک ئۆجالان لە بەردەوامی قسەکانیدا وتی: "له ئه‌نجامی دواین شەڕوپێکدادانەکاندا 90 ژن گیانیان له ده‌ستداوه، دوای ئەوەی حکومەتی "ئاكه‌په" دەستبەکار بووە لە نێوان (2002 - 2009) ڕێژی كوشتنی ژنان زیادی كردوه له ماوەی ئەو ساڵانه‌دا زیاتر لە هه‌زار و 400 ژنیش کوژروان.
"گه‌رەنتی كۆمه‌ڵگایه‌كی ئازاد و یه‌كسان ڕێکخستنبوونی ژنانە"
دیله‌ك ئاماژه‌ی بهوەشدا ڕێکخستن و ده‌ستكه‌وته‌كانی ژنان به ئامانج دەگیرێن و به‌م شێوه‌یه به‌رده‌وام بوو: "چونکە ئێمه ڕێخستنێكی ژنانین، ده‌یانه‌وێ به سیاسه‌تی شه‌ڕ هه‌موو ده‌ست كه‌وته‌كانمان داگیر بکەن. به‌ڵام ئێمه به باوڕی کردن بە ئاشتی هه‌میشه‌یی گەرەنتی كۆمه‌ڵگایه‌كی ئازاد، بە بنەماگرتنی یهكسانیە، ئازادبوونی هەر کۆمەڵگایەکیش بە ئازادی ژنان بەدیدێت، لەو پێناوەو و لەو چوارچێوەیەدا خەباتەکانمان بەردەوام دەکەین."