بە کردنەوەی سینەمایەکی نوێ برینەکانی عامودێ سارێژ دەکرێن

11:14

عامودێ – ٥٦ ساڵ لەمەوبەر لە شارۆچکەی عامودێی ڕۆژئاوای کوردستان بە هۆی سوتانەوە ٢٨٣ منداڵ بە هۆیەوە بوونە قوربانی، لە ساڵیادی ئەو کۆمەڵکوژیەدا ئەمڕۆ دەرگای سینەمایەکی نوێ کرایەوە.

ناوەندی چاند و هونەری دیموکراتی شاری عامودا، ئەمڕۆ سینەمایەک بەناوی (سینەمای ١٣ی عامودا) دەکاتەوە بۆ بیرهنانەوەی شەهیدانی کۆمەڵکوژی سینەمای عامودا، کە رۆژی ١٣ی نۆڤەمبەری ساڵی ١٩٦٠ ئەو سینەمایە لەلایەن رژێمی بەعسەوە لە عامودا سوتێندرا.

هەروەها، بڕیارە ئەمڕۆ کاتژمێر ٥:٠٠ فیلمێک بەناوی (مەش)، لە دەرهێنانی شیار عەبدێ، وەکو یەکەم فیلمی سینەماکە نمایش بکرێت.

رۆژی ١٣ی نۆڤەمبەری ساڵی ١٩٦٠، کۆمەڵکوژی منداڵان لە سینەمای عامودا پێکهات، لە ئەنجامی ئەو کۆمەڵکوژییەدا کە لەلایەن رژێمی بەعسەوە پێکهات ٢٥٠ منداڵ بوونە قوربانی، کردنەوەی ئەو سینەمایە بۆ بیرهێنانەوەی ئەو منداڵانەیە.