لە پێنوسی ژنانەوە بنوسە تۆماربکە

زیاد بوونی رێژەی خۆکوژی ئەنجامی سیاسەتی لەنێوبردنی ڕەوشت و ویژدانە

Kadının Kaleminden
مایس 29 / 2016


 

 
ڤیان شۆڕش/ ژنها
 
بە گشتی رژێمی ئێران زیاتر لە ٣٧ ساڵ سیاسەتێکی بەسەر نەتەوەکانی ئێراندا سەپاندووە بەتایبەت سیاسەتی دژە ژن و مرۆڤایەتی و دژی ئازادیخوازی لە ئێراندا بەڕێوەدەبات، بە دوای ئەوە زۆر کێشەی جۆراوجۆر دەرکەوتووە وەک کێشەی کۆمەڵایەتی و سیاسی و کلتوری و ئابوری ، بارودۆخێکی سیاسی و کۆمەڵگەی و ئابووری لە کۆمەڵگەی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێراندا و ناو کۆمەڵگەکاندا سیاسەت دەکرێت. هەروەها بەرهەمی ژیانێکی دژبەری نەتەوەکانە، دژبەری سروشتی نەتەوەکانە، دژبەری ئازادی و دژبەری ژنە کە بەڕێوەدەچێت، ئەوەش هێشتوێتی لەناو ئەو کۆمەڵگایانەدا بە گشتی بارودۆخێکی نالەبار دروستبێت و کێشەکان گەورەتر بنەوە، سیاسەتێک کە دەوڵەتی ئێران بەڕێوەی دەبات کە سیاسەتێکی لەناوبردنی رەوشت و  ویژدانی کۆمەڵگایە، سیاسەتێکی لەناوبردنی هەموو نرخ و بەهاکانی کۆمەڵگا کە لە ماوەی هەزاران ساڵ بەدەستی هێناوە. سەرکوتکردنی نەتەوەکان و سەرکوتکردنی چالاکیەکانی مەدەنی و سەرکوتکردنی چالاکانی ژن، سەرکوتکردنی ژنان بە گشتی لەناو یاسا شەرعیەکانیدا، لە راستیدا هەموو ئەوانە لە ئاستێکی بەرزدا کێشەی جۆراوجۆری پێکهێناوە، قوربانی بنەڕەتی بە دەستی سیاسەتی دەوڵەت لە ئەو کێشانەش ژنان و گەنجانن کە لەو بارودۆخەی کە دەبینین لە رۆژهەڵاتی کوردستان و لە ئێران کە ژیان دەکرێت.  بە ئاڵودەبوونی گەنجان و ژنان بە مادەی هۆشبەر وە باری ئابوری کۆمەڵگە بێ کارکردنی گەنجان، لە هەموو  ئەو بوارانەدا بێ دەرامەت کردنی گەنجان دەرەنجامی سیاسەتەکانی ئێرانە. دۆخی ژنان لە ئێران سەیربکەین بەراستی نالەبارترین و بێکارترین و هەژارترین تەبەقەی کۆمەڵگای ئێران ژنانن، ژنان بە چەشنێک سەرکوتکراون و سیاسەتیان بەسەرەوە دەچێت و لە یاسا دژ بە ژنان هەیە و قانونی شەرعی دژی ژنانە، لە هەر شوێنێکی ژنان بێکارکردن و هەژارهێشتنی ژنان ڕەوشێکی رەوانی لەسەر ژنان دروستدەکات و دەبێتە هۆیە ئەوەی بیروڕای کۆمەڵگا لەسەر ژنان بە شێوازێکی مەنفی بێت، بۆیە دەبینین ئاستی خۆکوشتنی ژنان و گەنجان لە کۆمەڵگادا چوەتە سەرەوە، واتە ژن لە واتای ژنبوونی خۆی دەردەچێت کۆمەڵگا لە واتای کۆمەڵگابوونی خۆی دەردەچێت، ئەو نرخ و بەهایەنەی کە کۆمەڵگا بەدەستی هێنابوو لە ماوەی ژیانی کۆمەڵایەتیدا بۆیە دەبینین پەیڕەوکردنی ئەو سیاسەتانە پێشێلکردنی ئەو نرخ و بەهایانەیە. لە هەر یاسایەک لە ئێران دەردەچێت دەبینین دژی ژنان بەڕێوەدەچێت، کوشتنی ژنان بە ناوی شەرەف لە دادگاکاندا سیاسەتی ژنکوژی بەڕێوەدەچێت، خۆکوشتنی ژنان لە راستیدا مەجبور بە خۆکوشتن دەکرێن لە باری شکاندنی کەسایەتی ژن و کۆمەڵایەتی و ئیرادەیەوە بۆیە ژن دەگاتە ئاستێک کە لەناوچووە و بەس جەستەی ماوە و ئیتر خۆی جەستەی خۆی لەناو دەبات، پێویستە کۆمەڵگا ئەرکی خۆی ببینێت ئەو ژنانەی کە بێ ئیرادە کراون و لە کۆڵانەکانەدا، پێویستە کۆمەڵگا خاوەندارێتیان لێبکات و لەو رێگایەوە ئەو سیاسەتەی کە دەوڵەت دایناوە پوچەڵی بکەینەوە و یاساکانی بگۆڕدرێن و پوچەڵکردنەوەی ئەرکی ئێمەیە و ئەرکی هەموو ئێرانە کە لە بەرامبەریدا بوەستێتەوە و هەڵوێست بگرن هەموو کۆمەڵگا بەرپرسیارە لەو بوارەدا. چۆن خاوەندارێتیمان کرد لە فەریناز خوسرەوانی لەلایەن هێزەکانی پاراستنی ژنانی رۆژهەڵاتەوە (هەپەژە) پشتگیری لێکرا و چالاکی وەڵامدانەوەی بۆ کرا، ئەو سیاسەتانە بەو شێوەیە دوبارە بێتەوە دیسان ئێمە هەڵوێستمان دەبێتەوە، هەر لێرەدا پشتگیری خۆمان بۆ ژنانی تێکۆشەر و ئەو ژنانەی کە دڵیان بۆ ئازادی ژن لێدەدات، ژنانی لە دەوڵەتی ئێراندان گەیشتونەتە ئاستێک کە یاساکان دەخوێننەوە و وە پێویستە دژی دەسەڵاتداری ئێران و ژنکوژی ێران بوەستینەوە و بتوانین سیاسەتەکانی دەوڵەتی ئێران پوچەڵبکەینەوە.
 
 (ش ب)