١٩ کەسیان سوتاند کەس ئاهێکی نەکێشا!
Kadının Kaleminden
گەلاوێژ ئەورین
بە فەرمانی ٣ / ٨ / ٢٠١٤ هەزاران ژن و منداڵی ئێزیدی بێ بەرگری مانەوە و کەوتنە دەستی چەتەکان. بەدیل گرتنی ژنانی ئیزیدی برینێکی ترە لە مێژووی کوردستانداو تا ئێستا دەرمان نەکراوە. وەک ئەوەی هیچ شتێ لەسەر ئەو خاکە ڕووی نەدابێت، بێ هەڵوێستیەک دەبینین. هەموو ڕۆژانی جەژن و بۆنە تایبەتەکان و لەهەر شادی و خۆشیەکدا هاواری ژنانی ئێزیدی لە گوێمان دەزرینگێنێتەوە، بێگومان بەتایبەت لە باشوری کوردستان وەکو ئەوەی هیچ شتێک ڕووی نەدابێت، وەک ئەوەی ئەو هەموو منداڵە بێ دایک نەبوون، وەک ئەوەی ئەو هەموو ژنە گەنجە دەستدرێژیان نەکرابیتە سەر، مرۆڤ چۆن دەتوانی وا بەئاسانی ئەو کۆمەڵکوژیە دڵڕەقانەیە لەبیری بکات.
یەکێتی و گۆڕان ڕێککەوتن، بەڵام جگە لە خاڵی یەکەم کە دەڵێ؛ "پێویستە لەبەرامبەر هەموو جۆرە تیرۆریزمێک تێکۆشان بکریت"، شتێکی سەبارەت بە شێوازی تێکۆشان بەتایبەت بەرپرسیارێتی بەرامبەر کۆمەڵگای ئێزیدی نەوتراوە. دەبێ هەموو کوردان لەسەروو هەموویانەوە حکومەتی هەرێمی کوردستان و PDK لەبەردەم گەلدا داوای لێبوردن لە خەڵکی ئێزیدی بکەن. لەجێگای ئەوەی کە هەوڵدانی بەم ڕەنگە بکرێت، پێویست بوو لە ڕێککەوتنەکەدا باس لە ڕەوشی کوردانی ئێزیدی و ئەو کۆمەڵکوژیەی بەسەر ئەواندا هات بکرایە. بۆ دەرمان کردن و ساڕێژکردنی برینی ئەوان، لەو ڕێکەوتنەدا شتێک نیە. هەروەک چۆن پێشتریش مژاری بەشدار بوونی ژنانمان لەو ڕێکەوتنەدا ڕەخنە کردبوو، بە ڕای من باس نەکردنی ناوی ئێزیدیان و کۆمەڵکوژ کردنی ئەوان پرسی سەرەکی ئەو ڕێککەوتنەیە. ئامانجی من لێرەدا ئەوە نیە کە ڕێککەوتنەکە بخەمە ژێر پرسیار، بەڵێ ئەرێنیەو هەرکەسێکیش ئەوەی وت! بەڵام کاتێ شتە بنەڕەتیەکان لە ڕێککەوتنێکدا لەبیر دەکرێن، یان شوێنیان پێ نەدرێت، ئەوکاتە من گومان لە پراکتیزە کردنی ئەو خاڵانەی ڕێکەوتنەکە دەکەم. خۆی لە خۆیدا سیاسەتێکی تایبەت بۆ بەدوادا چوونی ڕەوشی ئێزیدیەکان و بەتایبەت ژنانی ئێزیدی نیە. کاتێ کە پەرلەمان هەبوو، لە ژێر بانی کۆمسیۆنی ژناندا هەندێک خەبات بەڕێوە بران، بەڵام لەبەر ئەوەی مافی دەستپێشخەری کارکردنیان نەبوو، زۆربەی قسەو پڕۆژەکانیان هەر لەسەر کاغەز مایەوە. لەبەر ئەوەش ئەو ژنە ئیزیدیانەی کە بەناوی چارەسەریەوە دەبرێنە وڵاتانی دەرەوە، بەپێی کام ماف و یاساو بە دەستپێشخەری کێ و کام حکومەت و دەزگا ئەو ژنانە دەبرێنە وڵاتانی دەرەوە، دیار نیە.
چەندین ژن لە ژێر دەستی داعش-دان، بەڵام ئایا بەپێی خواستی بنەماڵەی ئەو قوربانیانە هاوکاری و پشتیوانی دەکرێن یان نا. وەک ئاشکرایە چارەنوسی خەڵکی ئێزیدی لە هەندێک دەزگاو دامەزراوەی ئەوروپادا ماوەتەوە، ئەو خێرەی ئەوانیش دەیکەن هەروەکو ئەوەی داعش کردی، ئێزیدیەکان بەرەو لەناوبردنێکی تر دەبات. رێگەی رزگاربوون لە ژێر منەتی رێکخراوەکانی بەناو مافی مرۆڤ تێناپەرێت. ئەو کاتە ئێمە ناتوانین دەمی گورگە ناوخۆیی و دەرەکیەکان کە لە کەمیندان بگرین. ماوەیەک بەر لە ئێستا چەتە دڕندەکان جلی هەستە پیسەکانی خوداکانی مۆدێرنێتەی خۆیان لەبەر ٢٠ ژن و منداڵی ئێزیدی کردن و بە زیندوویی ئاگریان تێ بەردان. ئایا چەند کەس وتیان "ئۆف" ؟ بۆچی لەم کات و ساتەدا هەڵوێستێکی ئاوا؟ ئایا بە سوتاندنی ئەوان داعش و هاوکارەکانیان هەڕەشە لەکێ دەکەن؟ ئەم دیمەنە چەندە لە سوتاندنی ٣٠٠ ژن و منداڵی بەرخۆدێری جزیرە دەچێت. بە سوتاندنی ئەوان وڵاتێک لە قەفەسێکی ئاسندا دەسوتێ، ژنانی بەرخۆدێر، با چاوتان لە دواوە نەبێ. ئەوان بەرخۆدانیان کرد، لەبەر ئەوە وەکو خوداوەندە پیرۆزەکان لە ئاگری ئەنکیدۆکاندا سوتان. دۆزی ئێوە بەردەوامە ژنە پیرۆزەکان...گەلاوێژ ئەورین
بە فەرمانی ٣ / ٨ / ٢٠١٤ هەزاران ژن و منداڵی ئێزیدی بێ بەرگری مانەوە و کەوتنە دەستی چەتەکان. بەدیل گرتنی ژنانی ئیزیدی برینێکی ترە لە مێژووی کوردستانداو تا ئێستا دەرمان نەکراوە. وەک ئەوەی هیچ شتێ لەسەر ئەو خاکە ڕووی نەدابێت، بێ هەڵوێستیەک دەبینین. هەموو ڕۆژانی جەژن و بۆنە تایبەتەکان و لەهەر شادی و خۆشیەکدا هاواری ژنانی ئێزیدی لە گوێمان دەزرینگێنێتەوە، بێگومان بەتایبەت لە باشوری کوردستان وەکو ئەوەی هیچ شتێک ڕووی نەدابێت، وەک ئەوەی ئەو هەموو منداڵە بێ دایک نەبوون، وەک ئەوەی ئەو هەموو ژنە گەنجە دەستدرێژیان نەکرابیتە سەر، مرۆڤ چۆن دەتوانی وا بەئاسانی ئەو کۆمەڵکوژیە دڵڕەقانەیە لەبیری بکات.
یەکێتی و گۆڕان ڕێککەوتن، بەڵام جگە لە خاڵی یەکەم کە دەڵێ؛ "پێویستە لەبەرامبەر هەموو جۆرە تیرۆریزمێک تێکۆشان بکریت"، شتێکی سەبارەت بە شێوازی تێکۆشان بەتایبەت بەرپرسیارێتی بەرامبەر کۆمەڵگای ئێزیدی نەوتراوە. دەبێ هەموو کوردان لەسەروو هەموویانەوە حکومەتی هەرێمی کوردستان و PDK لەبەردەم گەلدا داوای لێبوردن لە خەڵکی ئێزیدی بکەن. لەجێگای ئەوەی کە هەوڵدانی بەم ڕەنگە بکرێت، پێویست بوو لە ڕێککەوتنەکەدا باس لە ڕەوشی کوردانی ئێزیدی و ئەو کۆمەڵکوژیەی بەسەر ئەواندا هات بکرایە. بۆ دەرمان کردن و ساڕێژکردنی برینی ئەوان، لەو ڕێکەوتنەدا شتێک نیە. هەروەک چۆن پێشتریش مژاری بەشدار بوونی ژنانمان لەو ڕێکەوتنەدا ڕەخنە کردبوو، بە ڕای من باس نەکردنی ناوی ئێزیدیان و کۆمەڵکوژ کردنی ئەوان پرسی سەرەکی ئەو ڕێککەوتنەیە. ئامانجی من لێرەدا ئەوە نیە کە ڕێککەوتنەکە بخەمە ژێر پرسیار، بەڵێ ئەرێنیەو هەرکەسێکیش ئەوەی وت! بەڵام کاتێ شتە بنەڕەتیەکان لە ڕێککەوتنێکدا لەبیر دەکرێن، یان شوێنیان پێ نەدرێت، ئەوکاتە من گومان لە پراکتیزە کردنی ئەو خاڵانەی ڕێکەوتنەکە دەکەم. خۆی لە خۆیدا سیاسەتێکی تایبەت بۆ بەدوادا چوونی ڕەوشی ئێزیدیەکان و بەتایبەت ژنانی ئێزیدی نیە. کاتێ کە پەرلەمان هەبوو، لە ژێر بانی کۆمسیۆنی ژناندا هەندێک خەبات بەڕێوە بران، بەڵام لەبەر ئەوەی مافی دەستپێشخەری کارکردنیان نەبوو، زۆربەی قسەو پڕۆژەکانیان هەر لەسەر کاغەز مایەوە. لەبەر ئەوەش ئەو ژنە ئیزیدیانەی کە بەناوی چارەسەریەوە دەبرێنە وڵاتانی دەرەوە، بەپێی کام ماف و یاساو بە دەستپێشخەری کێ و کام حکومەت و دەزگا ئەو ژنانە دەبرێنە وڵاتانی دەرەوە، دیار نیە.
چەندین ژن لە ژێر دەستی داعش-دان، بەڵام ئایا بەپێی خواستی بنەماڵەی ئەو قوربانیانە هاوکاری و پشتیوانی دەکرێن یان نا. وەک ئاشکرایە چارەنوسی خەڵکی ئێزیدی لە هەندێک دەزگاو دامەزراوەی ئەوروپادا ماوەتەوە، ئەو خێرەی ئەوانیش دەیکەن هەروەکو ئەوەی داعش کردی، ئێزیدیەکان بەرەو لەناوبردنێکی تر دەبات. رێگەی رزگاربوون لە ژێر منەتی رێکخراوەکانی بەناو مافی مرۆڤ تێناپەرێت. ئەو کاتە ئێمە ناتوانین دەمی گورگە ناوخۆیی و دەرەکیەکان کە لە کەمیندان بگرین. ماوەیەک بەر لە ئێستا چەتە دڕندەکان جلی هەستە پیسەکانی خوداکانی مۆدێرنێتەی خۆیان لەبەر ٢٠ ژن و منداڵی ئێزیدی کردن و بە زیندوویی ئاگریان تێ بەردان. ئایا چەند کەس وتیان "ئۆف" ؟ بۆچی لەم کات و ساتەدا هەڵوێستێکی ئاوا؟ ئایا بە سوتاندنی ئەوان داعش و هاوکارەکانیان هەڕەشە لەکێ دەکەن؟ ئەم دیمەنە چەندە لە سوتاندنی ٣٠٠ ژن و منداڵی بەرخۆدێری جزیرە دەچێت. بە سوتاندنی ئەوان وڵاتێک لە قەفەسێکی ئاسندا دەسوتێ، ژنانی بەرخۆدێر، با چاوتان لە دواوە نەبێ. ئەوان بەرخۆدانیان کرد، لەبەر ئەوە وەکو خوداوەندە پیرۆزەکان لە ئاگری ئەنکیدۆکاندا سوتان. دۆزی ئێوە بەردەوامە ژنە پیرۆزەکان...