قسەکانی چنارسه‌عد تاوانێکی تری (په‌ده‌که)یه له‌به‌رامبه‌ر ئێزیدیه‌کان
Kadının Kaleminden
گه‌لاوێژ شارباژێری
کوردی خاوه‌ن باوه‌ڕی ئێزیدی ته‌نها له‌شه‌نگال ناژین، به‌ڵکوو له‌هه‌رچواربه‌شی کوردستان و ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش به‌رێژه‌ی جیاواز جیاواز هه‌ن. بێگومان ناوه‌ندی پیرۆزیان شه‌نگال و لاله‌شه. له‌هه‌رکونجێکی ئه‌م جیهانه‌بن هه‌موویان خاوه‌ن یه‌ک باوه‌ڕین و گۆرانکاری وریفۆرمیان ئه‌نجامنه‌داوه له‌باوه‌ڕیه‌که‌یاندا. له‌پێناوی پاراستنی باوه‌ڕیه‌که‌ی خۆیان زۆرترین قوربانیان داوه. دیاره کاتێک ده‌ڵێن باوه‌ڕی له‌هه‌مانکاتدا ناسنامه‌ی کوردبوونیانه. چونکه گه‌لی کوردی خاوه‌ن باوه‌ڕی ئێزیدی ئه‌و کورده‌یه که بۆئه‌وه‌ی وه‌ک کورد بمێنێته‌وه باوه‌ڕیه‌که‌ی کردۆته ئامرازی له‌سه‌رپێ مانه‌وه‌ی وه‌ک کورد. هه‌رچه‌نده جه‌وهه‌ری باوه‌ڕیه‌کان له‌ناوه‌رۆکدا نه‌ته‌وه‌په‌رستی تێدانیه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ده‌ربازبوونی کاتدا ئاین به‌تایبه‌تیش ئاینی ئیسلام له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی عه‌ره‌به‌وه وه‌ک ئامرازێک بۆ توانه‌وه له‌ناوکولتوری عه‌ره‌بدا به‌کاریان هێناوه. ئه‌مرۆش ده‌سه‌ڵاتدارانی تورک و فارس هه‌مان سیاسه‌ت به‌کارده‌هێنن. هه‌موو فه‌رمانه‌کانی که‌له‌سه‌ر ئێزیدیه‌کان به‌رێوه‌چووه به‌هۆکاری کوردبوونیانه‌وه‌بووه. کۆمه‌ڵکوژی هه‌ره‌دوایش به‌ده‌ستی داعش بۆهه‌مان مه‌به‌ست بوو. چونکه داعش هێزێکی هۆڤانه‌ی دژه‌کورده له‌دژی گه‌لی کورد ئاماده‌کراوه.
هه‌ندێک خه‌ڵکی ناشاره‌زاو و بێ ئاگا له‌راستی کۆمه‌ڵگاو کۆمه‌ڵناسی ئێزیدیه‌کان بێ ئه‌وه‌ی راستی ئه‌م پێکهاته گرنگه‌بزانن. دوور له‌هه‌موو پێوانه ئه‌خلاقی و سیاسیه‌کان هێرش ده‌که‌نه‌سه‌ر ئێزیدیه‌کان و هه‌ڵسه‌نگاندنی بێ بنه‌ماو دوور له‌راستی پێش ده‌خه‌ن. ئێزیدیه‌کان که‌سانی ناکۆمه‌ڵایه‌تی نین. به‌پێچه‌وانه‌وه که‌سی زۆر کۆمه‌ڵایه‌تین که‌سانی داخراو کۆنه‌پارێز نین. له‌به‌رامبه‌ر کۆمه‌ڵگای موسوڵمان داخراون، چونکه هه‌مووکۆمه‌ڵکوژییه‌کان به‌ده‌ستی هێزی سه‌رده‌ستی به‌ناو ئیسلام له‌سه‌ریان په‌یڕه‌وکراوه. ئه‌و قسانەی که‌چنارسه‌عد له‌سه‌ر ئیزیدیه‌کان کردوویەتی، چه‌ندین جار تاوانه. جارێک چنار سه‌عد ژنه جارێکیش کورده. ده‌بێت هه‌مووکوردێک بپرسێت بۆچی کۆمه‌ڵکوژی شه‌نگال روویدا؟؟؟ بێگومان وه‌ڵامه‌که‌ی له‌لای که‌سانی ئازادیخواز و ئه‌و هێزو لایه‌نانه‌یه که‌به‌راستی بۆ ئازادی گه‌ل تێده‌کۆشن. به‌رده‌وام ده‌ڵێن چه‌ند به‌رپرسیاری پێشمه‌رگه‌ی( په‌ده‌که) له‌شه‌نگال هه‌ڵهاتن و ئه‌وانه‌ش له‌لایه‌ن (په‌ده‌که)وه سزادراون. ئه‌مانه هه‌مووی سیناریۆیه. پێشمه‌رگه بۆچی له‌جێگه‌کانیتری باشور هه‌ڵنه‌هات؟! راسته پێشمه‌رگه له‌ناوسیسته‌مێکی هه‌تا دواراده خراپ‌دا ژیان ده‌کات. له‌لایه‌ک حوکمه‌ت فێری پاره‌ی کردوون له‌لایه‌کیش پاره‌یان ناده‌نێ. واتا تاراده‌یه‌ک وابه‌سته‌ی پاره‌و مادیات بوون. به‌ڵام هیچ کوردێک باوه‌ڕناکات پێشمه‌رگه ته‌سلیم بێت و شه‌رنه‌کات. چونکه مرۆڤی کورد خاوه‌نی فکرێکی به‌هێزیش نه‌بێت مه‌رده‌و زوو زوو ته‌سلیمیه‌ت په‌سه‌ند ناکات. راستی بابه‌ته‌که لێره‌دایه، "پارتی دیموکراتی کوردستانی ئێراق"له‌سه‌ر ته‌سلیمکردنی شه‌نگال به داعش له‌گه‌ڵ ئیسرائیل پێکهاتن و به‌هاوپه‌یمانیه‌ک که‌به‌رژه‌وه‌ندی هه‌مووداگیرکه‌رانی کوردستانی تێدایه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م ته‌سلیمکاریه کۆمه‌ڵێک په‌یمانی هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌رانه‌و پاره‌یه‌کی بێ‌سنور دراوه‌ته (په‌ده‌که). ئه‌م هێزانه پێیان وابوو کۆمه‌ڵکوژی شه‌نگال پێک دێت و سه‌ری داده‌خرێت که‌س پێی نازانێت. وه‌ک چنار سه‌عدیش دان به گوته‌کانی حیزبه‌که‌ی خۆیدا ده‌نێت که‌هه‌میشه گوتوویانه کۆمه‌ڵگایه‌کی داخراوه که‌سی پێیان نازانێت. به‌ڵام (په‌ده‌که) بیری چۆته‌وه هێزی شۆرشگێری و شه‌رڤانی ئازادی هه‌په‌گه‌و یه‌ژاستارو به‌فکرو رامانی (پارتی کرێکارانی کوردستان) په‌که‌که، به‌رده‌وام گیان له‌سه‌رده‌ستن بۆ هه‌موو کوردێک. بۆیه په‌که‌که به‌رزگارکردنی 120 هه‌زارخه‌ڵکی ئێزیدی رووی راسته‌قینه‌ی پیلانگێریه‌کی بۆ هه‌موو جیهان ئاشکراکرد. هه‌تا ئێستاش په‌ده‌که‌و هاوپه‌یمانه‌کانیان ده‌یشارنه‌وه به‌هه‌زاران ژن و کچی ئیزیدی له‌ده‌ستی داعشدان و ژماره‌یه‌کی زۆریان فرۆشراون به‌وکۆمپانیانه‌ی که‌کاری له‌شفرۆشی به‌رێوه‌ده‌به‌ن. به‌راستی ده‌بوایه( په‌ده‌که)ده‌ست به‌رووی خۆیه‌وه‌بگرتایه‌و شه‌نگالی به‌جێ بهێڵایه‌و به‌هیچ شێوه‌یه‌ک باسی ئێزیدیه‌کانیان نه‌کردایه. نازانم به‌چ رویه‌که‌وه باسی ئێزیدی ده‌که‌ن خۆ منداڵیکی بچوکیشیان ده‌زانن ئێوه ئه‌م خه‌ڵکه داماوه‌تان فرۆشت. ده‌بێت (په‌ده‌که)له‌دادگای مافی مرۆڤی نێوده‌وڵه‌تیدا سزابدرێت.
چنارسه‌عد باسی کرانه‌وه‌ی ئێزیدیه‌کان ده‌کات به‌رووی ده‌ره‌وه‌دا وابزانم ئه‌م ئه‌ندامه‌ی په‌ده‌که ئاگاداری پێشکه‌وتنه‌کانی ئێزیدیه‌کان نیه. ئێوه وه‌ک په‌ده‌که ژنانی ئێزدیتان فرۆشت، به‌ڵام په‌که‌که‌ش ژنانی ئیزیدی کرده گه‌وره‌ترین هێزی پاراستن و له‌فکرو فه‌لسه‌فه‌ی ئازادی‌دا پێشیان خستن. بێگومان ئه‌وه‌ی هۆکاربوو بۆئه‌وه‌ی ئه‌م هێزه زووتر دروست نه‌بێـت جارێکی‌تر (په‌ده‌که)بوو چونکه وه‌ک خه‌ڵکی رۆژئاوا په‌که‌که ئاماده‌کاری ده‌کرد بۆ دروست بوونی هێزی پاراستنی خه‌ڵکی ئێزیدی به‌تایبه‌ت ژنان، به‌ڵام (په‌ده‌که) رێگه‌ی نه‌داو له‌سه‌ره‌تای دروستبوونی ئه‌و هێزه‌دا ژماره‌یه‌کی له‌و شه‌رڤانه ئێزیدیانه‌ی ده‌ستگیرکرد هه‌تادوای ئه‌نجامدان فه‌رمان وکۆمه‌ڵکوژی پاشان ئازادی کردن. ژنانی ئێزیدی به‌وه پێش ناکه‌ون که وه‌ک تاک له‌ئه‌وروپا خه‌ڵاتی به‌زه‌یهاتنه‌و کۆمه‌ڵکوژیان بدرێتێ به‌ڵکوو به‌بوون به‌هێز ده‌توانن پێش بکه‌ون. ده‌مه‌وێت ئه‌وه‌ش بڵێم ژنه کوردی باوه‌ڕ ئێزیدی (فه‌له‌کناس ئوجا) وه‌ک ژنێک له‌سه‌رناوی ژنی کورد‌و باوه‌ڕی ئێزیدی له‌ساڵی 2000دا بووبه ئه‌ندامی په‌رله‌مانی یه‌کێتی ئه‌وروپا. ئیستاش په‌رله‌مانتاری ئامه‌ده‌له په‌رله‌مانی تورکیادا. بێگومان به‌هۆکاری سیاسه‌تی نادیموکراتانه‌ی (په‌ده‌که)و له‌رابردوودا حیزبی به‌عسی فاشی هۆکاربوون بۆئه‌وه‌ی ئێزیدیه‌کانی باشوری کوردستان زیاتر رووبه‌ڕووی گۆشه‌گیری و چه‌وسانه‌وه بوونه‌ته‌وه به‌ڵام جه‌وهه‌ری پاکی و دروستی و پێشکه‌وتنیان له‌ده‌ست نه‌داوه. ئه‌و پێشکه‌وتنه‌ی له‌ناو ئێزیدیه‌کاندا ده‌بینرێت له‌هه‌موو به‌شه‌کانی کوردستاندا به‌هۆکاری ئه‌وه‌ی په‌که‌که به‌تایبه‌تی رێبه‌رئاپۆ گرنگیه‌کی تایبه‌تی داوه به ئێزیدیه‌کان وه‌ک باوه‌ڕیه‌کی دێرینی کوردان به‌تایبه‌تی بۆ پێشخستنی ئه‌م کۆمه‌ڵگایه به‌رده‌وام بۆپێشخستنی ژنان خاوه‌ن زۆرترین پرۆژه‌یه. ئه‌مرۆش ئَێزیدیه‌کان رۆژبه‌رۆژ له‌شه‌نگال و باشوری کوردستان به‌گشتی پێش ده‌که‌ون. له‌ناو ئێزیدیه‌کاندا ژن کوشتن له‌ژێر ناوی ناموس نیه. کوشتنی دوعا له‌ساڵی 2007 ئه‌و روداوه روداوێکی سیاسی بوو. ئه‌و کاته‌ش کارده‌کرا بۆ ده‌رکردنی ئێزیدیه‌کان له‌شه‌نگال و شێخان و کۆچبه‌رکردنیان بۆ وڵاتانی ده‌ره‌وه. به‌مه‌به‌ستی بازرگانی کردن به‌خاکی ئێزیدیه‌کانه‌وه. ئه‌و روداوه‌ی ئه‌نجامدرا بۆئه‌وه‌ی نێوان موسوڵمانی سونه مه‌زهه‌ب و ئێزیدیه‌کان تێک بده‌ن. ئه‌و کاته‌ش ئه‌و روداوه ده‌ستی (په‌ده‌که)ی تێدابوو. دوعا ده‌چێته لای ئاسایش په‌ده‌که‌و ئه‌وانیش ده‌یگرن و ته‌سلیمی ئه‌و گروپه‌ی ده‌که‌ن که‌کوشتیان. ئه‌و که‌سانه هیچیان خزم وکه‌سی دوعا نه‌بوون که کوشتیان. به‌هه‌موو شێوه‌یک سیناریۆیه‌کی سیاسی بوو ئێستاش په‌ده‌که له‌هه‌موو باشوری کوردستاندا کارله‌سه‌رقوڵکردنه‌وه‌ی ناکۆکیه‌کانی نێوان کوردی موسڵمان و کوردی ئێزیدی ده‌کات به‌مه‌به‌ستی لاوازکردنی کۆمه‌ڵگاو داسه‌پاندنی داگیرکاریه‌کانیان له‌سه‌رخه‌ڵک.
ئه‌گه‌ر که‌سایه‌تیه‌ک کۆمه‌ڵکوژی وه‌ک ده‌رفه‌ت ببینێ بۆ پێش که‌وتن ده‌بێت چۆن مرۆڤێ بێـت. بێ گومان که‌سێکی وه‌ها مه‌گه‌ر وازله‌هه‌ستی ژنێتی خۆی بهێنێت یان هه‌موو به‌ها ئه‌خلاقی و مرۆییه‌کانی له‌ده‌ست دا‌بێـت. یان به‌هه‌موو واتایه‌ک (په‌ده‌که)بێت. چنارسه‌عد باباسی دواکه‌وتنی کۆمه‌ڵگای ئێزیدی نه‌کات بابچێت جه‌نازه‌ی ژنانی کوژراو بدۆزێته‌وه که‌به‌ده‌ستی به‌رپرسانی په‌ده‌که کوژراون. .رۆژانه به‌ده‌یان جه‌نازه‌ی ژن ده‌دۆزرێنه‌وه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی (په‌ده‌که)دا. تۆ ده‌بێت ئاره‌قی شه‌رمه‌زاری بسڕیت. ده‌بوایه هه‌موو ژنانی ئه‌ندام له‌ناو په‌ده‌که‌دا له‌دوای کۆمه‌ڵکوژی شه‌نگال ده‌ستان له‌کاربکێشایه‌وه له‌ناو حیزبه‌که‌تاندا. له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و تاوانه نامرۆڤانه‌ییه‌ی که په‌ده‌که ئه‌نجامی دا.
له‌کۆتایدا به‌چنارسه‌عد ده‌ڵیم: به‌سه باسی ئێزیدیه‌کان نه‌که‌ن چه‌نده‌باسیان بکه‌ن ئه‌وه‌نده ده‌مامکی دوو ڕوویتان له‌به‌رامبه‌ر کورد و له‌به‌رامبه‌ر ژنان ئاشکراده‌بێت. ئێوه مه‌گه‌ر به‌ئینگلیزی نوسین بنوسن، چونکه به‌کوردی بنوسن کورد باشتان ده‌ناسێ و ناتوانن چیتر کورد هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنن. ده‌بێت رای گشتی و هه‌موو ژنانی ئازادیخواز له‌به‌رامبه‌ر تاوانی چنارسه‌عد و پارتیه‌که‌ی بێ ده‌نگ نه‌بن. له‌لایه‌ک کۆمه‌ڵکوژی ئێزیدیه‌کان ده‌که‌ن و له‌لایه‌کیش ده‌یکه‌نه منه‌ت وه‌ک هه‌نگاو ده‌رفه‌تی پێشکه‌وتن له‌قه‌ڵه‌می ده‌ده‌ن. ده‌بێـت یه‌ک ژنیش له‌سه‌ر ئه‌م تاوانانه بێده‌نگ نه‌بێت.