پێناسەی ژنی كورد لە مێژوو و ئێستادا
Kadının Kaleminden
رەیان علی حەمە سالح
پێناسەی ژنی كورد لە مێژوو و ئێستادا كە چۆن ژیانی بە سەر بردوەو هەروەها چۆن خاوەن تایبەتمەندی خۆی بووە، جیاواز لە ژنانی نەتەوەكانی تر كە توانیویەتی هەم دایك بێت و هەم پێشەنگایەتی كۆمەڵگا بكات. ئەوەی لەمێژووی رابرووماندا بینیومانە بە دەیان ژنی ناوداری كورد هەڵكەوتون كە دەستكەوتی تێكوشانیان تاكوو ئەمڕوش درێژەی هەیە. نموونەی ئەوجۆرە ژنانە بەتایبەتی ئەوانەی كە بە فیكر و فەلسەفەی رێبەر ئاپۆ پەروەردە كراون و قارەمانیتیان لە كۆبانی و رۆژئاوای كوردستاندا دەركەوت، هەروەها لە ریزەكانی یەژاستار و یەپەژە و یەپەسەی ژن لە باكووری كوردستان و یەبەشە لە شەنگال نموونەیەكی زیندووی مێژووی ئێستای ئیرادەی ژنی كوردی راستەقینەیە.
سەربەستی ژنان لە ناو كورددا زۆرترە هەتا لە ناو هەموو گەلە ئیسلامیەكانی تردا، چونكە ژنانی كورد ئەگەر هەمیشە سەریشی داپۆشیت ئەوا پەچە نادەن بە سەردەموچاویاندا وە هەر ئافرەتەكە ئیشی ناومال و دارایی بەڕێوە ئەبات و بە گوێرەی ئارەزووی خۆی مەسرەفی ناو ماڵ رێك دەخات. هەروەها ژنە جوتیارەكان سەربەستیان زیاتر بووە لە جموجۆڵدا، یەكسان نەبوون لە گەڵ ژنانی شارەكاندا چونكە بەشی زۆری ئیشە قورسەكان بە سەر ئەوانەوە بووە. نرخی ژنان لە بەرچاوی خەڵكیدا هەرچۆنێك بێت لە راستیدا لە ماڵەكەی خۆیدا پاشا بووە.
ئافرەتی كورد منداڵیان بە خێو دەكرد و شان بەشانی پیاوان كاری هەرەوەزیان دەكرد لە كشتوكاڵ و بە خێوكردنی مەڕ و ماڵاتدا هەروەها خەریكی ژەنینی مەشكەوكاری چنین وتەشی رستن بوون و كاری بەرگ دوورینیان دەكرد. ئافرەتی كورد سەرەڕای ئەم هەموو كارە ئیش و كاری ناو ماڵیشیان دەكرد و لە كاتی كۆندا ئافرەت هەبوو. گۆرانیبێژ و شاعیربوون و تەنانەت دەستی هونەری زۆر باشیان هەبووە لە میوزیك و ژەنینی ئامێرەكانی مۆسیقا وە هەروەها دەنگێكی زۆرخۆش و زوڵاڵیان هەبووە لە وتنی گۆرانی و تەنانەت لە وتنی لای لایە كە بۆ منداڵەكانیان دەیان وت.
ژنی كورد هەمیشە شانبەشانی پیاوان لەشاخ وكاری خەباتدا كاریان كردووە، ئافرەتی كورد هەر لە كۆنەوە تاكو ئێستا پالپشتێكی زۆر باشی پیاوان بووە لە كار و خەباتدا، چونكە سەرەڕای ئەو هەموو ئەركە قورسەی كە لە سەر شانی ئافرەت هەبووە توانیویەتی یارمەتی بیاوان بدەن و شان بە شانیان بوەستێت لە كار و خەباتدا.
ژنی كورد هەرگیز هەستی بە ماندووبوون نەكردوە و بەردەوام بووە لە كاری خۆی. هەروەها لە سەردەمی كۆنیشدا كوشتن و لە ناوبردنی ژنان و كچانی كورد هەر هەبووە تاكو سەردەمی ئێستاش هەر بەردەوامە بۆیە ئێمە وەكو ژنانی كورد نابێت بهێڵین ئەم كارە بەردەوام بێت. چونكە ئەم كارە لە ئەنجامی نەفامی پیاو كە لە سەردەمی زۆر كۆندا كچان و ژنان زیندە بە چاڵ دەكران و هەر وەها لە سەردەمی عەقڵیەتی پیاوسالاری دا سەری هەڵداوە، بۆیە دەبێت و هەروەها تەنانەت زۆر پێویستە و ئەركی سەر شانمانە وەكو ژنانی كورد رێگر بین لەبەردەم ئەم كارە قیزەونەوە هەروەها پێویستە یارمەتیدەری یەكتر بین بۆ نەهێشتن و بنەبڕكردنی ئەم كارە.