پۆرترەکان بنوسە تۆماربکە

لەو چیایە گیانی بەختکرد کە زۆری خۆشدەویست

Portreler
ئاب 19 / 2016


 

 
نەشمیە گولەر / ژنها
 
ئاگری – زنارین ئینتیقام لەو چیایەی زۆری خۆشدەویست و لێی ماوەیەکی درێژ بوو لێیدمایەوە گیانی بەختکرد.
 
کەسوکاری گەریلای یەژاستار گورل یاریجی ناسراو بە (زنارین ئینتیقام) دەڵێن تەنها خەندەکانی و دڵی مەزنی ئەومان لە یاد ماوە.
 
گورل یاریجی ناسراو بە (زنارین ئینتیقام) گەریلای یەکینەکانی ژنانی ئازاد ، لە ساڵی ١٩٨٧ لە ناوچەی بازیدی سەر بە ئاگری لە دایکبووە، گولەر بە ڕوو لەخەندیی خۆی لەناو کەسوکاری و دەورەبەرەکەی دەناسرا، هەر لەمنداڵیەوە زوڵم و ستەمی دەوڵەتی داگیرکەری دەبینێت و هەر بۆیە لە ساڵی ١٩٩٩دا و لە کاتی دەستگیرکردنی رێبەری پەکەکە عەبدوڵڵا ئۆجالان پەیوەندی دەکات بە ڕیزەکانی گەریلا. دوای ماوەی ١٧ ساڵ لە تێکۆشان و ژیانی گەریلایەتی لە شەڕی بەردەوامی ١٨-٣٠ ی مانگی حوزەریاندا لە ناوچەی لیجەی سەر بە ئامەد لە شەڕێکی دژ بە سوپای تورکیا گیانی بەختکرد.
 
خاونەوادەی گولەر ڕادەگەیەنن، هەر لە منداڵیەوە وەک منداڵی شۆڕشیان بانگرکردوە و بۆیە هەمیشە خاوەن هەڵوێستی بەرپرسیارێتی و کردەوەی مەزن بووە. بەڵام چونکە لە تەمەنێکی بچوکدا ڕوودەکاتە ناو گەریلاکان بۆیە کەسوکاری دەڵێن تەنها ڕووی هەمیشە بەخەندە و دڵی مەزنی ئەومان لە یادماوە.
 
گولەر هەمیشە ئارەزووی بووە بچێتە چیاکانی ئامەد و لەوێ بەردەوامی بە تێکۆشانی خۆی بدات.
 
هەرچەند خانەوادەکەی زۆر هەوڵیاندا بۆ وەرگرتنەوەی تەرمی کچەکەیان بەڵام دوای ٤٥ ڕۆژ تەرمی گولەر ڕادەستی کەسوکاری کرایەوە.
 
کەسوکاری گولەر کە ڕێوڕەسمێکی بە شکۆ تەرمی کچە شۆڕشگێرەکەیان بەخاک سپارد، رادەگەیەنن ئەوان بە کچەکەیان سەربەرزن و شانازی بە شەهید بوون دەکەن. هەروەها ئەوەشیان ڕاگەیاند کە خاوەنداری لە بیرەوەریەکانی کچەکەیان دەکەن.
 
(ش ب)