پۆرترەکان بنوسە تۆماربکە

لوبنا کوربایی ناوێکی ون لە مێژوودا

Portreler
ئاب 28 / 2016


 

 
ژنها
 
ناوەندی هەواڵ – لوبنا کوربایی یەکێک لەو ژنانەیە کە مێژووەکەی لەلایەن پیاوانەوە نوسراوەتەوە و باس لە سەرکەوتنەکانی نەکراوە.
 
شاعیر، وەرگێڕ و مامۆستای بیرکاری، لوبنا کوربایی دامەزرێنەری گەورە پەرتوکخانەیەکی جیهانە، لە سەدەی دەیەم کاتی ئەمەویەکان لە ئەندەلوس ژیاوەوە، یەکێک لە زانا ژنە موسڵمانەکان بووە. لوبنا لە سەردەمی سێیەم خەلیفەی ئەمەویەکانی ئەنولوست عەبدولرحماندا لە کۆشک گەورە بووە، ئەو سەرەتا وەک کۆیلەیەک بوو، پاشان بە هۆی هۆشیاری و ژیر بوونی خۆی هەنگاو بەرەو پێشەوە دەنێت.
 
دوای ئەوەی حاکیم کوڕی عەبدولرحمان دووەمین کوڕی عەبدولرحمانی خەلیفەی ئەمەویەکان  دەبێتە خەلیفەی ئەندەلوس لوبنا دەبێتە ڕاوێژکاری ئەو.
 
لوبنا وەک نوسەر، وەرگێر و شاعیرێک کاری دەکردن و کتێبخانەیەکی گەورەی کردبووەوە لەو سەردەمەدا، لە هەمانکاتدا مامۆستایەکی زیرەکی بیرکاری بووە. پەرتوکی گەلانی ناوچەکەی وەرگێڕاوەتە سەر زمانی عەرەبی و لە رێگەی ئەندەلوس لە ئەوروپا بڵاوی کردوونەتەوە.
 
کاتێک دەبێت بە سەرۆکی کتێبخانەی قڕاڵیەتی ئەندەلوس، لە شارەکانی قاهیرە، بەغدا و شام گەڕاوە و بۆ دروستکردنی کتێبخانە کەلوپەلی کۆکردۆتەوە. لوبنا زیاتر لە ٥٠٠ هەزار کتێبی کۆکردۆتەوە و بەو شێوەیە گەورەترین کتێبی لە جیهان کردۆتەوە.
 
لوبنا وەک مامۆستایەک کاری کردوە و بەردەوام لەناو کۆڵانەکانی ئەندەلوس گەڕاوە و یاساکانی بیرکاری فێری منداڵان کردوە، هەروەها زیاتر لە ١٧٠ ژنی فێری خوێندەواری کردوە.
 
لە بارەی ژیانی لوبنا، مێژووناس ئیبن باشقاوال دەڵێت: "لە بواری ئەدەبیدا مامۆستایەکی بە توانا بووە، لە کۆشکی ئەمەویدا کەسێکی وەک ئەویان نەبووە."
 
(ش ب)