پۆرترەکان بنوسە تۆماربکە

"ئاندێریا وۆڵف" ڕۆشنایی چیاکانی کوردستان

Portreler
تشرینی یەکەم 22 / 2016



 
 
نەشمیە گولەر/ ژنها
 
وان - "ئاندێریا وۆڵف"ڕۆناهی چیاکانی کوردستان ئەو ژنەی پێشتر وتبووی: "جگە لەچیاکان هیچ ڕێگایێک بۆئێمە ناهێڵنەوە"بووبە سەمبۆلی تێکۆشانی  ئەنتەرناسییۆلیست و ڕۆناهی لە ڕێگای ئازادی هەموو مرۆڤایەتی تێکۆشاو بۆ هەمیشە بەزیندوویی مایەوە.
 
 (ئاندێریا وۆڵف) ناسراو بە ڕۆناهی لە ١٥ی کانوونی دووەمی ساڵی ١٩٦٥ لە شاری مونها لە ئەڵمانیا لەدایک بووە. لە ساڵانی ١٩٧٠-١٩٨٠ لە کاتی ئاڵۆزییەکانی ئەڵمانیا بنەماڵەکەی زۆرو زەحمەتی زۆریان بینیوە، ئاندێریا لە بەر ئەوەی کە ژنێکی وڵاتپارێزە  هەموو کەسێک خۆشی ئەوێت. ئاندێریا لە تەمەنی ١٥ ساڵییەوە دەکەوێتە ناو سیاسەتەوەو دەبێتە ئەندامی پارتی سۆسیالیست دیموکراتیک(SPD) و لەگەڵ دایک و براکەی بەشداری لە ڕێپێوان و چالاکییەکاندا دەکات، ئاندێریا لەگەڵ هاوڕێکانی ڕێخستنی "کاتی ئازاد ٨١"دادەمەزرێنن، کاتێک ئاندێریا و هاوڕێکانی دەبنە مانشێتی ڕۆژنامەکان،لە هەمان کاتدا دەبنە ئامانجی پۆلیسەکان و دەستگیر دەکرێن. ئەو ئاندێریایەی کە چەندەها جار دەکەوێتە بەندیخانەوە هەتا ساڵی ١٩٩٠ کار و خەباتی شۆڕەشگێری بەردەوام دەکات.
 
"ناوی بەدرییە تاش لە خۆی دەنێت"
 
ئاندێریا ئەو کاتانەی کە پەیوەندی هەبوو لەگەڵ شۆڕەشە جیهانییەکاندا، تەڤگەری ئازادی کوردستانی ناسی، لە سالی ١٩٩٦دا لەبەر ئەو بڕیارانەی کە لەلایەن دادگای ئەڵمانیاوە بۆی دەردەچێت بەشداری ڕیزەکانی PKK دەبێت. ئاندێریا ناوی بەدریە تاش ناسراو بە (ڕووناهی) کە لەساڵی ١٩٩٤ لەبەرامبەر قەدەخەکردنی پیرۆزباییەکانی نەورۆز لە ئەڵمانیا ئاگر لەر جەستەی خۆی بەردەدات لە هەڵدەگرێت. ئاندێریا وەک ناوی خۆی دەبێت بە ڕۆناهی چیاکانی کوردستان و بەرەو ئامانجی ڕۆشنکردنی هەموو دەڤەرێک هەنگاو دەنێت. ڕووناهی ژیانی ژنانی کوردستان لە چیاکان و ڕێکخستنیان YJAK و هەبوونی ژنان لە سەنگەرەکانی شەڕدا دەناسێت.
 
"من ئیتر وەک شۆڕەشگەڕێکی ئەڵمان لە سەر ئەم خاکە دەجەنگم"
ڕووناهی لە لە وتەیەکیدا هۆکاری بەشدار بوونی بۆ ناو ڕێزەکانی گەریلا بەم شێوەیە هێنایە سەر زمان:"من نامەوێ لەناو ئەو ژیانە چەپەڵەدا بژیم کە ئێستا هەیە، هەتا هێزم هەبێ هەوڵ دەدەم کە نەبم بەئامرازی ئەم سیستەمە چەپەڵە، دوورکەوتنەوە لەم چەپەڵیە مۆراڵێکی گەورەیە بۆ من، من بە هەڵوێست و ڕەنجێکی گەورە لەم ڕێگەتە بەردەوام دەبم. هەرچەندە من لە شوێنێکی جیا هاتوومە بۆ ئێرە بەڵام قەت وەک بیانییەک لەگەڵ من مامەڵە نەکراوە. ئەو بەرپرسیارێتیەی ئێستا لەسەر شانی منە، بۆ گۆڕانکاری دروست بوون لە مندا گرنگە. بەو هێزەی کە من لێرە گرتوومە خاکی خۆم دەپارێزم و هەموو هێزی خۆم بەکاردەهێنم، بە قەد سەرکەوتن باوەڕیم هەیە."
 
ڕۆناهی لە ١ ی مایسی ساڵی ١٩٩٧دا لە ژێر دروشمی "دەیانویست لەناو کارگەکانی شەڕی شارەگەورەکان بێدەنگ بین، بەڵام نەبووین، هەربۆیە جگە لە هەڵبژاردنی ڕێگەی چیاکان هیچ هەڵبژاردەیتریان نەهێشتەوە. لە ٢٣ی ئۆکتۆبەری ساڵی ١٩٩٨ لە گەڵ ٢٣ هەڤاڵانیدا لە چیاکانی دەوروبەری شاری وانی باکوری کوردستان دەکەونە دەست هێزەکانی سوپای تورکیا و هەموویان کۆمەڵکوژ دەکرێن. ماوەیەکی شوێنی ناشتنیان نەدەزانرا تاوەکونێ لە ساڵی٢٠١١ زانرا کە گۆڕەکەی لە گوندی دۆکمەلیتاش کە دەکەوێتە شاری وانی باکووری کوردستان لە گۆڕێکی بە کۆمەڵدا دۆزرایەوە."
 
زانیاری لەسەر کۆمەڵکوژ کردنی ڕووناهی و هەواڵانی لە لایەن هەوڵاتیانی ئەو ناوچەیە ڕادەگەیێنرێت.
 
لە ئەیلولی ساڵی ٢٠١٣دا گوندنشینان تەرمی ڕۆناهی و هەڤاڵانی دەردەهێنن و گۆڕستانیکیان بۆ دروست دەکەن بەناوی (شەهیدگەی ڕۆناهی)، کاتێک بڕیاری کردنەوەی ئەو گۆڕستانە درا، ماوەی چەندین ڕۆژ ژنان پاراستنی ئاسایشی ئەو گۆڕستانەیان لە ئەستۆ دەگرن. بەڵام لە ٢٧-١١-٢٠١٥دا سوپای تورکیا بۆردومانی ئەو گۆڕستانەی کرد، لە ئەنجامدا گۆڕستانەکە بەتەواوی خاپور کرا.
 
لیلای وۆڵفی دایکی ڕۆناهی لە نامەیەکدا کە بەر لە شەهید بوونی بۆ کچەکەی ناردوویە دەڵێت: "ئیرادەت ئیرادەی جیهانە."
 
(ش ب)