پۆرترەکان بنوسە تۆماربکە

سلاڤا، هەڵالە سورەکەی کێوی کورمانج

Portreler
مایس 27 / 2016


 

 
فیدان ڕێزان- ڕابیعە عێتۆ/ ژنها
 
عەفرین/کۆبانێ- شەرڤان و فەماندەکانی یەکینەکانی پاراستنی ژنان، لە سێیەمین ساڵڕۆژی شەهید بوونی مریەم محمەد ناسراو بە 'سلاڤا' ئەندامی دەستەی سەربازی (یەپەگە و یەپەژە) یادی ئەو ژنە تێکۆشەرە بەرز ڕادەگرن.
 
مریەم محەمەد ناسراو بە (سلاڤا عەفرین)، ئەندامی دەستەی سەربازی (یەپەگە و یەپەژە) لە ساڵی ١٩٩١ لە گوندی 'عەلەندارا' سەر بە شارۆچکەی ڕەجۆی کانتۆنی عەفرین، لە خێزانێکی وڵاتپەروەردا چاوی بە دونیا هەڵێناوە، سلاڤا یەکێک دەبێت لە ئەندامەکانی سەرەتای دامەزراندی یەکینەکانی پاراستنی ژنان لە ڕۆژئاوای کوردستان. دوای مانەوەی لە یەکەمین کەتیبەی 'یەپەژە' بەناوی کەتیبەی شەهید ڕوکەن بۆ فەرماندەی کەتیبەیەکی 'یەپەگە' لە شارۆچکەی ڕەجۆ ئەرکدار دەکرێت. سلاڤا لە ٢٨ی ئایاری ساڵی ٢٠١٣ لە بناری کێوی کورمانج لە ئەنجامی پێکدادانێک لەگەڵ چەتەکان لەگەڵ چوار لە هەڤاڵانی شەهید دەبێت. دوای شەهید بوونی وەک یەکەمین شەهیدی ژن لە شۆڕشی ڕۆژئاوا ڕاگەیاندرا.
 
لە ٤-٤-٢٠١٣دا یەکەمین کۆنفرانسی یەکینەکانی پاراستنی ژنان 'یەپەژە' ئەنجامدرا، ژنانی ڕۆژئاوا دوای ئەو کۆنفرانسە دەستیان بە قۆناغێکی نوێی تێکۆشان کرد. سلاڤا لەو کۆنفرانسەدا وتەیەک پێشەکەش دەکات و دەقی وتەکەی بەو شێوەیەیە: "ئێمە مێژوو سەر لەنوسینەوە، دەبێت وەک ژنان ژمارەی ئەندامانمان لە ٥٠ هەزار زیاتر بکەین، ژنان لە ناو کۆمەڵگە و بەتایبەتیش لە هەرێمی عەفرین ڕووبەڕووی زەحمەتی و بەربەستی زۆر دەبنەوە، ژنان و گەنجان لەژێر کاریگەری شەڕی تایبەتدا دەژین، کاتێک ژنێک چەک هەڵگرێت و پەیوەندی بە ڕیزەکانی 'یەپەژە' دەکات ئەوا کەسایەتی خۆی دەئافرێنێت، خۆی لەنێو ڕێکخستنێکدا دەبینێتەوە، بەڵام دەبێت هەوڵی زیاتر بدەین ئەو ژنانەی کە زۆریش دوورن لە ئێمە نزیک خۆمانیان بکەینەوە، هەرچەندە باوەڕی و ئیرادەمان پێشبخەین دەتوانین ئەرک و بەرپرسیارێتی زیاتریش لە ئەستۆ بگرین، دەبێت ژنان لەسەر ئەم خاکە هەبوونی خۆیان پیشان بدەن."
 
"لە کەسێتی سلاڤادا ڕۆحی شۆڕشێک هەبوو"
 
ئاریان عەفرین، فەرماندەی 'یەپەژە' تێکۆشان و ڕۆڵی پێشەنگایەتی سلاڤای هەڵسەنگاند و وتی: "لە کەسێتی سڵاڤادا، ڕۆحی شۆڕشم دەبینی، سلاڤا دەیویست لەگەڵ شۆڕش هەنگاو بنێت و بەگوێرەی پێویستیەکانی شۆڕش جموجۆڵ بکات. سڵاڤا سەرەتای ساڵی ٢٠١٣ بەشدار کرد لە خولێکی پەروەردە و لە پەروەردەدا ئەرکی بەڕێوەبەری پێسپێردرا. سلاڤا زۆر گرنگی بە پەروەردە دەدا و دەیوت؛ پێویستمان پێیەتی بە قەدەر نان و ئاو."
 
ئاریان وتیشی: "سلاڤا سەمبۆلی 'یەپەژە'یە، چونکە لەسەرەتایی شۆڕشدا تا وەکو شەهید بوو بە شێویەک چالاک بەشداری هەموو شەڕ و ئۆپراسیۆنەکانی کرد، لەشەرەکانیشدا هەمیشە نمونەی ئازایەتی بوو بۆ شەرڤانان، دوای ئەوەی سلاڤا و بێریڤان شەهیدبوون، بەسەدان کچی کانتۆنی عەفرین پەیوەندیان بە 'یەپەژە' کرد. زۆر کاریگەریان لە سەر کۆمەڵگە بەجێهێشت، ئێمەش وەک هاوڕێبازانیان بەڵێنی بەدیهێنانی ئاواتەکانیان دووپات دەکەینەوە."
 
"سلاڤا خاوەن باوەڕیێک مەزن بوو"
 
هەروەها هاوڕێ و هاوسەنگەری سلاڤا،  ئامارا ڕۆژهەڵات بەو شێوەیە باس لە سلاڤا دەکات: "ئێمە هەرچەند ماوەیەکی کەم لەگەڵ یەکتری ماوین، بەڵام سلاڤا لە دڵی مندا شوێنێکی تایبەتی کردەوە، سلاڤا هەمیشە خاوەنی کەسایەتیەک بە مۆڕاڵ، باوەڕی و ئیرادەبوو. کاتێک سەیری هەڵوێست و ژیانی سلاڤام دەکرد هێزم دەگرت و تەریق دەبوومەوە. مژدەی سەرکەوتن لە چاوەکانیدا دەبینرا، هەمیشە باوەڕی بەوە هەبوو کە ڕۆژئاوا بە هێزی ژنان سەردەکەویت و سوپایەکی ژنان دادەمەزرێت کە هیچ سنورێک ناناسێت."
 
(ش ب)